Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نێچیرڤان بارزانى پێشوازیى له‌ پارێزگارى به‌سرا كرد

ھەولێر-KDP.info-   نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دیدارێكدا له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ بەڕێز ئەسعەد ئەلعیدانی، پارێزگاری بەسرا، پەرەپێدانی هاریكاریى نێوان پارێزگاكانى هەرێمی کوردستان و پارێزگای بەسرای تاوتوێ كرد و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ قووڵکردنەوەی هەماهەنگی لەنێوان پارێزگاکانی عێراقدا كرده‌وه‌.

له‌ دیداره‌كه‌دا، بەڕێز پارێزگارى به‌سرا، ستایشی پێشکەوتن و گەشەسەندنی هه‌رێمى كوردستانى كرد و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ به‌سرا چاوى له‌ بەهێزکردنی هاریکاریی هاوبەش و سوودوەرگرتنه‌ لە ئەزموونی کوردستان لە بوارەکانی بەڕێوەبردن، پلاندانان و خزمەتگوزارییەکاندا.