ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٥ مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سایمۆن مینکس، داواکاری گشتیی ھۆڵەندی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی و تاوانە نێودەوڵەتییەکان کرد.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی سایمۆن مینکسی کرد کە بۆ چەندین ساڵ کاری لەسەر دۆسیەکانی جێنۆساید و تیرۆر کردووە، لەوانە بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراق و تاوانەکانی تیرۆریستانی داعش بەرامبەر ئێزیدییەکان.
سەرۆکی حکوومەت ھەروەھا کار و ھەوڵەکانی لەپێناو بەدیھێنانی دادپەروەری بۆ قوربانییانی ئەو تاوانانە بەرز نرخاند.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، باس لە مێژووی تاوانەکانی جێنۆساید لە کوردستان و عێراق و پێویستی بەسزاگەیاندنی تاوانباران و ھێنانەکایەی دادپەروەری کرا