Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

دۆڵەمەری بۆ KDP: پشتگیری بەهێزی پاریس بۆ هەرێمی کوردستان درێژەی دەبێت

ھەولێر-KDP.info- لە سەردانێکی دیپلۆماسی گرنگدا، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە ھەولێر، جەختی لەسەر قووڵکردنەوەی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان پاریس و ھەولێر کردەوە. لەمبارەشەوە، نوێنەری حکوومەتی ھەرێم لە فەرەنسا، ئەم سەردانەی بە "ھەنگاوێکی ستراتیژی" بۆ پتەوکردنی ھاوپەیمانێتی دووقۆڵی وەسف کرد.

عەلی دۆڵەمەری، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرەنسا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، سەردانی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ژان نوێل بارۆ بۆ ھەرێمی کوردستان زۆر گرنگە لەم کاتەدا و ھاتووە بۆ ئەوەی پشتگیری خۆی بۆ ھەرێمی کوردستان و عێراقیش جارێکی دیکە دووپات بکاتەوە و پەیوەندیەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی فەرەنسا کە پەیوەندیەکی مێژووییە بەرەو باشتر بچێت و زیاتر بچێتە پێشەوە، چونکە فەرەنسا گرنگی زۆر بە پەیوەندی نێوان ھەرێمی کوردستان و فەرەنسا دەدات.

نوێنەری حکوومەتی ھەرێم دەڵێت، کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی زۆر باش و ئیجابی بوو و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا جارێکی دیکە پشتگیری وڵاتی فەرەنسای بۆ ھەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە، بۆیە ھاتنی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بۆ ھەرێمی کوردستان خۆی گرنگیدانی ئەو وڵاتەیە بە ھەرێمی کوردستان و پێیان باشە ھەمیشە پەیوەندیەکانی ھەرێمی کوردستان و فەرەنسا لە ئاستێکی زۆر باش و بەرزدابێت.

 

بڵند ئیبراھیم