Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامی سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٥، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەنجاویەکەمین ساڵیادی بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لە ھەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بۆردومانکردنی قەڵادزێ بەڵگەی دڕندەی و بێباکیی ڕژێمی پێشووی عێراقە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:

لە پەنجاویەکەمین ساڵڕۆژی تاوانی بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا سڵاو بۆ گیانی شەھیدان و قوربانیانی ئەو کارەساتە دەنێرین. ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە بەڵگەیەکی ترە لە دڕندەیی و بێباکیی ڕژێمی پێشووی عێراق. تاوانێکی ڕوون و ئاشکرا بوو لە دژی خەڵکی مەدەنی و ھەرگیز لەیاد ناکرێت.