Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سوپاسنامەیەک لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی پارتییەوە

کەرکووک-KDP.info- بەبۆنەی گەڕانەوەیان بۆ شاری کەرکووک و ئەو پێشوازییە گەرم و دڵسۆزیەی خەڵکی کەرکووک بۆ پارتی، مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی پارتی، سوپاسنامەیەک بڵاودەکاتەوە.

دەقی سوپاسنامەکەی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیان.

بەناوی خۆم و ھەڤاڵەکانم لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، زۆر سوپاسی ھەموو لایەک دەکەین کە دوای گەڕانەوەی بارەگاکەمان بۆ شاری کەرکووک، خەڵکێکی یەکجار زۆر لە جەماوەر و دۆست و لایانگرانی پارتیمان، بنەماڵەی سەربەرزی شەھیدان و کەسایەتیە ئایینی و کۆمەڵایەتیەکان، زۆربەی فەرمانگەکانی حکوومەت لە شاری کەرکووک و دەوروبەری، کادیرانی حزب لە ئۆرگانە جیاجیاکان، ئەفسەرانی پێشمەرگە و ئاسایش و دامەزراوەکانی تر، حزب و لایەنە سیاسیە کوردستانی و عێراقیەکان بە ھەموو پێکھاتەکانەوە و سەرۆکی ھۆزە کورد و عەرەبی و تورکمانیەکان لە شاری کەرکووک، بەبۆنەی گەڕانەوەمان و بەمەبەستی پیرۆزبایی کردنەوەی بارەگاکەمان تەشریفیان ھێنابوو.

زۆر سوپاسی ھەموو لایەک دەکەین، ئەو گەرمی و دڵسۆزی و حەماسەتە نیشانەی ئەوەیە خەڵک بە پەرۆشەوە چاوەڕوان بوون کە پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئاستی بەشێکی مەکتەبی سیاسی کە مەکتەب ڕێکخستنی پارێزگایە لە کەرکوک بوونی ھەبێت. 

بۆیە ئەو چەند ڕۆژەی ڕابردوومان تەرخانکردبوو بۆ پێشوازی گەرمی میوانە بەڕێزەکانمان، لەمەودوا دەست دەکەین بە کارەکانی خۆمان و دووبارە سوپاس بۆ ھەموولایەک.

شەرەفمەند بووین بە ھاتنتان. خوا ھەموو لایەک بپارێزێ.

 

ھیوا ئەحمەد مستەفا

ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیان.

 ١٧-٤-٢٠٢٥