Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق کرد

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە کریستیانە ھۆمان باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکە، ھەوڵەکانی پێکھێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و ھەردوولا کۆک بوون لەسەر ئەوەی پێویستە کابینەیەکی بەھێز و یەکگرتوو لە نزیکترین کات و بەر لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێکبھێبرێت.

ھەروەھا جەختیان لە گرنگیی نەھێشتنی ھەموو کێشە و ئاستەنگ و بیانووەکانی بەردەم دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان کرد.

باڵیۆزی ئەڵمانیا پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ ھێزی پێشمەرگە و ھەرێمی کوردستان و خواستی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنەی دووپات کردەوە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، بیروڕا لە بارەی دۆخی گشتیی عێراق و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.