Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

په‌یامى سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان له‌ یادى كیمیابارانكردنى خۆشناوه‌تیدا

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی لە یادی 38 ساڵەی كیمیابارانكردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی بڵاو كردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 16/4/2025، مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی لە هەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) بڵاو كردەوە و دەڵێت، "ئەمڕۆ 38 ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتیدا تێدەپەڕێت، بە ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدانی ئەو کۆمەڵکوژییە دەکەینەوە و هەرگیز ئازارەکانیان لەبیر ناکەین."

سەرۆكی حكوومەت هەروەها ڕایگەیاندووە، "خەبات و قوربانیدانی خەڵکی ئەم دەڤەرە نیشتمانپەروەر و تێکۆشەرە مایەی ڕێز و پێزانینێکی زۆرە."