پیرمام-KDP.info-  ئەمڕۆ سێشەممە ١٥/ ٤/ ٢٠٢٥، لە بارەگاى مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پیرمام، هەردوو شاندى دانوستانکارى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان کۆبوونەوە.
	لە کۆبوونەوەکەدا، کە لە کەشێکى دۆستانە و ئەرێنیدا بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەبارەى هەنگاوەکانى پێکهێنانى کابینەى نوێى حکوومەت کراوە و هەنگاوى ئەرێنى و بەرەوپێشچوونى باش هەبووە.  
	لە ڕۆژانى داهاتوودا کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن.
	