Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لەم ھەفتەیە دەست بەتۆمارکردنی ھاوپەیمانی بۆ پەرلەمانی عێراق دەکرێت

بەغدا_KDP.info_ گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی ، لەم ھەفتەیە دەست بەتۆمارکردنی ھاوپەیمانی بۆ پەرلەمانی عێراق دەکرێت وئامادەکاریەکانیش بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەست پێدەکات .
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ،بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند ، ئەمڕۆ ئەنجومەنی کۆمسیاران رۆژی ١٥ی نیسان تاوەکو ٤ی ئایاری بۆ تۆمارکردنی ھاوپەیمانی سیاسی بۆ ئەو ھێزە سیاسیانەی دەیانەوێت بەشداری لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکەن ، کە بڕیارە لە١١/١١/٢٠٢٥دا بەرێوە بچێت ، بۆیە ئەو ھێزانەی دەیانەوێت بەھاوپەیمانی بەشداری بکەن دەتوانن لەو وادەیە خۆیان تۆمار بکەن.
گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق گوتیشی ، ھەر ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق  کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بەمەبەستی دانانی خشتەی کار بۆ ئامادەکاری ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بۆ ئەوەی بتوانن ئەوپرۆسەیە بەشێوەیەکی سەرکەوتووئەنجامبدەن .
جومانە غەلای گوتیشی ، لەوکۆبوونەوەیە باسی رێکارە تەکنیکیەکان و تۆمارکردنی دەنگدەران و وادەی دابەشکردنی کارتی دەنگدان و سیانەکردنی ئامێرەکان وھەر کێشەیەک ھەبێت چارەسەر بکرێت ،بۆیە ئامادەکاریەکان دەستی پێکردووە وبەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی لەو وادەی دیاری کراوە ھەڵبژاردن ئەنجامبدرێت.
بڵند ئیبراھیم