Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له‌ به‌ڕێز نوورى ئه‌لمالكى ده‌كات

ھەولێر-KDP. info  بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوه‌یان، به‌ ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوەی ئیسلامی لە کۆنگرەی نۆزدەیەمیدا، به‌ گه‌رمى پیرۆزبایى له‌ براى به‌ڕێزم نوورى ئه‌لمالكى ده‌كه‌م، هیوای سەرکەوتن بۆ خۆیان و حزبى ده‌عوه‌ دەخوازم.

نوێکردنەوەی متمانە بە بەڕێزیان، ڕەنگدانەوەی ئەو خزمه‌ت و ڕۆڵە سیاسییە دیارەیە کە بینیویانه‌ و مایه‌ى ڕێز و پێزانینه‌. دڵنیام ئه‌زموون و شارەزاییى به‌ڕێزیان بەشدار دەبێت لە بەهێزکردنی دیالۆگی نیشتمانی و پتەوکردنی بنه‌ماكانی سیستەمی دیموکراسی و هاوبەشی و لێکگەیشتن لەنێوان هەموو پێکهاتەکانی گەلی عێراقدا.


نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/4/12