Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئەنجـوومەنی وەزیران ڕۆژی هەڵبژاردنی دیاری کرد

به‌غدا-KDP.info- ئەنجـوومەنی وەزیرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی دیاری کرد.

ئه‌مڕۆ چوارشەممە، نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بڵاوی کردووەتەوە، ئەنجـوومەنی وەزیران بە زۆرینەی دەنگ، 11-11-2025ـی وەکوو ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دیاری کرد.