Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی حاجی میرخان دۆڵەمەری دەکات

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی حاجی میرخان دۆڵەمەری دەکات کە ئێوارەی ئەمڕۆ بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا.

دەقی پرسەنامەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان: 

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى که‌سایه‌تیی دیار، پێشمه‌رگه‌ و تێكۆشه‌ر، به‌رپرسی ده‌زگای ئه‌یلوول و گوڵان له‌ سۆران، حاجی میرخان دۆله‌مه‌ری ده‌كه‌م كه‌ به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ به‌هۆی‌ رووداوێكی هاتوچۆوه‌ گیانی له‌ده‌ست دا. 

هاوسۆز و هاوخه‌می خانه‌واده‌ی به‌ڕێزیان و كه‌سوكار و هاوڕێیان و هاوكارانى خوالێخۆشبووم، له‌ خواى مه‌زن داواكارم گیانى به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

 

 

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

23/3/2025