Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بارەگای بارزانی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی (قەیس قەرەداغی) دەکات

ھەولێر-KDP.info- بارەگای بارزانی، بۆ کۆچی دوایی ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنووسی نیشتیمانپەوەر (قەیس قەرەداغی)، پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.

پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی قەیس قەرەداغی

بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان

بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنووسی نیشتیمانپەوەر (قەیس قەرەداغی)مان پێگەیشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو و نووسەران و ڕۆشنبیرانی کوردستان دەکەین، و ھاوبەشی خەمی ھەموو لایەکین.

لە خودای گەورە داواکارین دڵنەوایی بە خانەوادەکەتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەھەشتی بەرین شادی بکات.

 

إنا للە وإنا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

١٣ـی ئاداری ٢٠٢٥