Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکوەزیران، سوپاس و پێزانینی بۆ کار و خزمەتی بەڕێز عەبدوڵرەحمان سدیق دەربڕی

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە عەبدولڕەحمان سدیق سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.

ئەمڕۆ سێشەممە ١١-٣-٢٠٢٥، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەبدوڵرەحمان سدیق سەرۆکی سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی ھەرێمی کوردستان کرد بە بۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکەی.

لە  دیدارەکەدا، سەرۆکی حکوومەت ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ کار و خزمەت و چالاکی و ھەوڵ و ماندووبوونی عەبدوڵرەحمان سدیق دەربڕی بۆ ئەو ماوەیەی سەرۆکی دەستەی چاککردن و پاراستنی ژینگە بووە و ھیوای سەرکەوتن و تەندروستی بۆ خواست.

عەبدولرەحمان سدیق سوپاسی ھاریکاریی و پشتیوانی بەردەوام و پەرۆشی و خەمخۆریی سەرۆکی حکوومەتی لەپێناو پاراستنی ژینگەی کوردستان کرد.