Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

فازڵ میرانی به‌شداری له‌ مەراسیمی یادی (16)ساڵەی كۆچی دوایی (عەبدولعەزیز ئەلحەكیم) كرد

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ به‌ڕێز فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە یاوەریی بەڕێز هۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی کارگێری، لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان، به‌شدارییان له‌ مەراسیمی ساڵڕۆژی كۆچی دوایی (عەبدولعەزیز ئەلحەكیم) کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.3.6، لە هەولێر بەڕێز فازڵ میرانى بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بە یاوەری بەڕێز هۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی کارگێری، بەشدارییان لە مەراسیمی ساڵڕۆژی كۆچی دوایی (عەبدولعەزیز ئەلحەكیم) تیكۆشەری ناسراوی عێراقدا كرد.

یادەكە لە چوارچێوەی خوانێكی ڕۆژوو شكاندن بوو كه‌ بەو بۆنەیەوە، بەڕێوەچوو.