Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نێچیرڤان بارزانی جه‌خت له‌ گرنگیى پشتگیریى ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌كاته‌وه‌

میونشن-KDP.info-   له‌ میانى كارنامه‌كه‌یدا له‌ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، ئێواره‌ى ئەمڕۆ شەممە 2025/2/15 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌ دیدارێکدا لەگەڵ بەڕێز ئەلێکساندەر دۆبرینت، سەرۆکی گرووپی پەرلەمانیی پارتی یەکێتیی کۆمەڵایەتیی مەسیحی (CSU) لە پەرلەمانی ئەڵمانیا (بوندستاگ)، باسیان له‌ پەیوەندییه‌كانى ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە، كرد.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر گرنگیی بەردەوامیی پشتگیریی ئەڵمانیا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە، بەتایبەتی لە بواری ڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە و بەهێزکردنی ژێرخانی ئەمنیدا، هه‌روه‌ها ئاماژەی بە خواستی هەرێمى كوردستان بۆ فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاری لەگەڵ ئەڵمانیا لە هەموو کەرتەکاندا کرد.

لاى خۆیەوە، بەڕێز ئەلێکساندەر دۆبرینت پابەندیی ئەڵمانیای بۆ پشتگیریی سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە، هەروەها ستایشی ڕۆڵی هەرێمی كوردستانى لە پاراستنی پێكهاته‌كان و ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەدا كرد.