Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شێخ خەمیس خەنجەر دەکات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی لەگەڵ شێخ خەمیس خەنجەر کەسایەتیی دیاری سیاسی عێراق، دوا پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن.

ڕۆژی شەممە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز شێخ خەمیس خەنجەر کەسایەتیی دیاری سیاسی عێراق کرد.

لەو دیدارەدا باس لە بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق و دوا پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە گشتی کرا.