كه‌ركووك -kdp.info- كوردانی ناوچه كوردستانییه‌كان سه‌رژمێری وه‌ك كه‌رنه‌ڤاڵی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بینن و ده‌ڵێن: جارێكی دی سه‌لماندمان كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان هه‌ر كوردستانی ده‌مێنن.
په‌یمان تەها، خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی كه‌ركووكه و بۆ سه‌رژمێری گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه‌ركووك، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: پێمان مه‌ڵێن به‌شداریتان له سه‌رژمێری كرد، جه‌ژنمان پیرۆز بكه‌ن، ئه‌م دوو ڕۆژه بۆ ئێمه‌ی كه‌ركووكی وه‌ك جه‌ژنه، له هه‌ولێره‌وه گه‌ڕاینه‌وه كه‌ركووك بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنین كه‌ركووك كوردستانییه و هه‌ر به كوردستانیش ده‌مێنیته‌وه، هه‌ستێكی زۆر خۆشه ئێمه به‌شداربووین له‌و پرۆسه‌یە بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرای بكه‌ین ناسنامه‌ی كه‌ركووك هه‌ر به كوردستانی ده‌مێنێته‌وه.
سنه‌وبه‌ر سابیر، چالاكی مه‌ده‌نی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ئه‌مه دووه‌م پرۆسه‌ی سه‌رژمێرییه، بۆ كورد زۆر گرینگه، ئێمه ساڵی 1957 تۆماركراوین، گه‌ڕاینه‌وه كه‌ركووك جارێكی دیكه خۆمان تۆمار بكه‌ین، من پرۆسه‌كه به كه‌رنه‌ڤاڵێكی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بینم، چونكه سه‌رژمێری ئه‌مجاره بۆ كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان هه‌ستیار و چاره‌نووسسازه، سوپاسی میواندۆستی خزمانی كه‌ركووك ده‌كه‌ین، چه‌ند ڕۆژێكه ده‌رگایان بۆ هه‌موو كوردێك واڵایە تا بگه‌ڕێنه‌وه كه‌ركووك، شوێن نه‌ماوه كوردی بۆ نه‌گه‌ڕابێته‌وه، هه‌موو شوێنێك پڕبووه له خه‌ڵكی ڕەسه‌ن.
سوبحی مه‌نده‌لاوی، چاودێری سیاسی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ئێمه وه‌ك هاووڵاتییه‌كی ڕه‌سه‌نی شاری مه‌نده‌لی، گه‌ڕاوینته‌وه تا له پرۆسه‌ی سه‌رژمێری خۆمان تۆمار بكه‌ین، هه‌رچه‌نده هه‌وڵی زۆر هه‌بوو تۆمار نه‌كریێن، به‌ڵام ئێمه پێداگریمان كرد و خۆمان تۆماركرد، خه‌ڵك هه‌بووه له‌و شاره له ساڵی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو له‌سه‌ر كوردبوون ده‌ركراوه، ئێستا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی تۆمار بكات.
مه‌نده‌لاوی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: زۆربه‌ی كوردانی مه‌نده‌لی کە نیشته‌جێی به‌غدا و هه‌ولێر و ناوچه‌كانی دیكه‌ن گه‌ڕاونه‌ته‌وه ده‌ڤه‌ری خۆیان، چه‌ندین خێزان ده‌ناسم كوردبوون و پێشمه‌رگه بوون له‌سه‌ر كوردایه‌تی ده‌ركرابوون ئێستا لێره‌ن بۆ ئه‌و پرۆسه گرینگه.
قائید میرۆ