ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٤/٩/٢١ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر و بەرپرس و ھەڤاڵانی مەکتەب و بەرپرسانی لقەکانی پارێزگای ھەولێر کۆبووەوە.
	
	لە کۆبوونەوەکەدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندیی پارتی ئامادەی بوون، کاروباری ڕێکخراوەیی و خۆسازدان بۆ ھەڵبژاردنی داھاتوو تاوتوێ کران و ڕێنماییی پێویست لەبارەیانەوە خرایەڕوو. 
	پاشان بەڕێزیان لە کۆبوونەوەیەکی فراواندا کە کادیران و ڕێکخستنەکانی سنووری لقەکانی دوو و بیست و سێی پارتی ئامادەی بوون، جەختی لە گرنگیی ھەڵبژاردنی داھاتوو لەسەر بەھێزبوونی پێگە و نوێکردنەوەی شەرعیەتی دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان کردەوە، داواشی کرد کادیرانی پارتی ھەموو ھەوڵێکیان بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە تەرخان بکەن.
	لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، باسی لەو ئاستەنگ و گرفتانە کرد کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ھاتنەپێش ئەنجامدانی ھەڵبژاردن و تیشکی خستە سەر ھەوڵ و ھەنگاوەکانی چارەسەرکردنیان، تا دواجار توانرا وادەی ھەڵبژاردن دیاری بکرێت، ھەروەھا داکۆکی لە بەڕێوەچوونی بانگەشەیەکی ئارام و سەنگینی ھەڵبژاردن کردەوە.
	