Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی تەلەفزیۆنی سلێمانی دەکات

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی(١٧)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی تەلەفزیۆنی سلێمانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کەناڵەکە کرد.

بەڕێزان بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و ھونەرکاران و سەرجەم کارمەندانی کەناڵی تەلەفزیۆنی سلێمانی.

بە بۆنەی ۱۷ــەمین ساڵیادی دامەزراندنی (کەناڵی تەلەفزیۆنی سلێمانی) پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی ھێژا و بینەرانی ئازیزی کەناڵەکەتان دەکەین، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داھاتوو لە ھەموو ڕووییەکەوە بەرەو پێش بچن و زیاتر خزمەتی بواری ڕاگەیاندن و خواست و ویستی ھاووڵاتییان بکەن.

تەلەفزیۆنی سلێمانی لە ماوەی تەمەنی کارکردنییدا لە ڕێی گەیاندنی پەیامە گرنگەکەی و بەرجەستەکردنی ئەرک و پلانەکانی، بێوچان ڕۆڵی دیار و بەرچاوی ھەبووە لە داکۆکیکردن لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانی و ژیانییەکان.

لەم دەرفەتەدا وێڕای ئەوەی کار و کارنامەی ئێوەی خۆشەویست بەرز دەنرخێنین، پشتیوانیی خۆمان بۆ زیاتر پێشکەوتنی (کەناڵی تەلەفزیۆنی سلێمانی) دووپات دەکەینەوە و جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و ھەر بەردەوام و سەرکەوتوو بن.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

۱ـی ئابی ۲۰۲٤