Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سه‌رۆكى دیوان پێشوازى له‌ پارێزگارى پارتى شه‌مس كرد

ھەولێر-KDP.info-  نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشەممە ٢٤/٧/٢٠٢٤ به‌ڕێز فه‌وزى هه‌ریرى، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز زه‌ید ئه‌لتاله‌قانى، پارێزگارى پارتى شه‌مشى عێراقى كرد.

له‌ دیدارێكدا كه‌ به‌ڕێز عه‌لى ئه‌لمه‌ده‌نى، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گشتیى پارتى شه‌مس و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسان له‌ سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، پرۆسه‌ی سیاسی و دۆخى گشتیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دۆخى عێراق، تاوتوێ كران.