ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (ئیبراهیم زەنگڵ) دەکات.
	دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو (ئیبراهیم زەنگڵ)
	بەڕێزان/ خانەوادەی خوالێخۆشبوو(ئیبراهیم محەمەد ئیبراهیم)
	بە دڵگرانییەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (ئیبراهیم محەمەد ئیبراهیم) ناسراو بە (ئیبراهیم زەنگڵ)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
	ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن. 
	 
	مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
	۱۷ی تەمووزی ٢٠٢٤