Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ڕاگەیاندنی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ئەدیبی ناسراوی کورد (کامیل ژیر) دەکات

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ئەدیبی ناسراوی کورد (کامیل ژیر) دەکات.

بۆ بەڕێزان لە خانەوادەی ئەدیبی ناسراوی گەلەکەمان (کامیل ژیر)

بە داخ و کۆڤانێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ئەدیب و نووسەر و سیاسەتمەداری نێوداری کورد (کامیل ژیر)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە ڕێزدارەکەتان دەکەین و خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

(کامیل ژیر) لە ساڵی (١٩٣٤) لە شاری سلێمانی لەدایک بووە، خودانی چەندین بەرھەم و خەڵاتی ڕۆشنبیری و ئەدەبییە، یەکێک بوو لەو تێکۆشەر و سیاسەتمەدارانەی جێدەستی لە ژیانی سیاسی دیارە و دامەزرێنەری کۆمەڵەی ئازادی و بووژانەوە و یەکێتی کورد (کاژیک) بووە.

ھیواخوازین دڵنەوایی و ھاوخەمیی ئەدیب و نووسەران و دۆستانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان.


بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

٣٠ی نیسانی ٢٠٢٤