Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

کاندیدی ژمارە 3ی دیالە: ئەندام و لایەنگری لایەنەکانی دیکەش پشتگیری لە پارتی دەکەن

دیالە-KDP.info- کاندیدی ژمارە ٣ی لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای دیالە گوتی، ئەمجارە دۆخی پارتی لە دیالە زۆر باشە و دڵنیاین کورسیی زیاتر بە دەست دێنین.

دەشڵێ، خەڵک بۆی ڕوون بۆتەوە، جگە لە پارتی، لایەنەکانی دیکە خزمەتیان ناکەن، لەبەر ئەوە ئێمە خۆمان بە خزمەتکار دەزانین نەک دەسەڵاتدار.

عەبدولکەریم حەسەن مەجید، کاندیدی ژمارە ٣ی لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئەم ھەڵبژاردنە جیاوازە لە ھەڵبژاردنی ڕابردوو، خەڵک بە شێوەیەکی زۆر گەرموگوڕ پێشوازی لە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن، چونکە خەڵک باش لە لایەنەکانی دیکە تێگەیشتوون و دەزانن تەنھا بۆ دەنگدان ئەوانیان دەوێت، بۆیە ئەندام و لایەنگری لایەنەکانی دیکەش دێنە ناو پارتی دیموکراتی کوردستان و پشتگیری لە ئێمە دەکەن، دەزانن تەنھا پارتی خەمخۆری خەڵکە و داکۆکی لە مافەکانیان دەکات".

ئەو کاندیدەی پارتی گوتیشی: "بەڵێنمان بە خەڵک داوە خزمەتیان بکەین نەک تەنھا دەسەڵات وەربگرین، چونکە ڕێبازی بارزانی وایە ئێمە پێویستە خزمەتکاری خەڵک بین نەک دەسەڵاتدار بین بەسەر خەڵکەوە، خەڵک گەیشتۆتە ئەو بڕوایەی پارتی خزمەتیان دەکات، بۆیە خەڵک خۆی دێت پاڵپشتی لە ئێمە دەکات و پشتگیریمان دەکەن، بۆیە دڵنیاین ئەمجارە سەردەکەوین و کورسیی زیاتر بەدەست دێنین، لەبەر ئەوەی خەڵکێکی زۆر پشتگیریمان لێ دەکەن".

 

بڵند ئیبراھیم