ھەولێر-KDP.info- به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له شاندێكى ئه‌نجومه‌نى پیرانى ڕۆمانیا به سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز سیناتۆر تیتوس كۆرلاتسیان سه‌رۆكى كۆمیته‌ى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى سیناتى ڕۆمانیا كرد كه له ژماره‌یه‌ك له سیناتۆران و باڵیۆزى ڕۆمانیا له عێراق و دیپلۆماتكاران و به‌رپرسى نووسینگه‌ى كونسولگه‌رییان له هه‌ولێر پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى ڕۆمانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه به تایبه‌تیش له بوارى ئابوورى و په‌روه‌رده‌دا، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان تاوتوێ كرد.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ئاماده‌یى و ڕۆڵ و به‌شداریى ڕۆمانیاى له هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعشدا به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى بۆ ڕۆمانیا دووپات كرده‌وه كه ساڵانێكى درێژه به‌رده‌وام بورس و ده‌رفه‌تى خوێندن به قوتابیانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌دات.
لاى خۆیانه‌وه شاندى میوان خۆشحاڵییان به سه‌ردانه‌كه‌یان نیشان دا و جه‌ختیان له ئاماده‌یى و خواستى وڵاته‌كه‌یان بۆ وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزارى له هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌رباره‌ى نیازى هاتنى كه‌رتى تایبه‌ت و چه‌ندین كۆمپانیاى ڕۆمانى و میكانیزمى كاركردنیان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.