Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پرسەنامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (زەینەب عەبدوڵڵا رەسوڵ)

بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (زەینەب عەبدوڵڵا رەسوڵ) 

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (زەینەب عەبدوڵڵا رەسوڵ) مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و بنەماڵەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین. 

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و ئازیزانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن. 

 

مەکتەبی سیاسیی 

پارتی دیموکراتی کوردستان