وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان باس له كورسی پێكهاته‌كان ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات پێكهاته‌كان رۆڵێکی گرنگ و كاریگه‌ریان هه‌یه له كوردستان، ناكرێت له ڕوانگه‌ی بیركردنه‌وه‌ی حزبییه‌وه بڕیاریان له‌سه‌ر بدرێت.
ئایدن مه‌عروف، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: پێکهاتەکان دژی هەنگاوەکانی هەندێ لایەنی سیاسی دەوەستنەوە کە لە دادگای فیدڕاڵی لەسەر ژمارەی کورسی پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان سکاڵایان تۆمارکردووە، لە عێراق مافە دەستوورییەکانیان پێشێلکراوە، به‌داخه‌وه تا ئێستا پێكهاته‌كان له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه بوونه‌ته‌وه و به‌شێكی زۆریان كۆچیان كردووه، بۆیه ئێستا ئه‌و هه‌وڵه‌ی ده‌یه‌وێت كورسی پێكهاته‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه یان دابه‌شی بكه‌ن قبوڵ كراونییه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ پرسێك به پێكهاته‌كان بكرێت یان بیانه‌وێت هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك بكه‌ن، له‌ماوه‌ی ڕابردوو له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌كان كۆبوونه‌وه‌م كردووه بۆ وه‌رگرتنی بۆچوونیان له‌سه‌ر ئه‌و سكاڵایه‌ی دادگای فیدڕالی كه له دژی كورسی كۆتاكان كراوه، بۆچوونی سه‌رجه‌میان وه‌رگیراوه.
گوتیشی: هەر گرفتێکی تایبەت بە پێهاتەکان پێویستە بە ڕاوێژکاری لەگەڵ نوێنەرانی پێکهاتەکان ئەنجامبدرێت، حکوومەتی هەرێم پاڵپشتی لە پێکهاتەکان دەکات و گشت مافی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان زامن کراوە، له‌م روانگه‌یەوه ده‌بێت پێكهاته‌كان خۆیان بڕیار بده‌ن و ناچار نه‌كرێن به سه‌پاندنی بڕیاری حزبی، به‌داخه‌وه هه‌نگاوی تانه‌دان له كورسی پێكهاته‌كان سیاسییه، جیا له‌وه‌ش ناكرێت پێكهاته‌كان ناچار بكرێن به به‌جێهێشتی عێراق جاران پێكهاته‌كان ژماره‌یان ملیۆن كه‌س بوو ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌میان ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش ده‌رئه‌نجامی سیاسه‌تی دژایه‌تی كردن و فشار دروستكردنه.
ڕایشیگه‌یاند: پێویستە دادگای فیدڕاڵی پێش بڕیاردان لێکۆڵینەوەی ورد بکات ئینجا بڕیاربدات، ده‌بێت سروشت و قه‌باره و شوێنی جوگرافیای پێكهاته‌كان به‌وردی دیراسه بكرێت، هەروەها ئەو بڕیارانەی دەشیدات نابێت لایەنگیری پێوە تێدابێت، دەبێت لە بەرژەوەندی گشتی بێت.
له‌هه‌رێمی كوردستان گرنگی زۆر به‌پێكهاته‌كان دراوه به‌تایبه‌ت له‌كابینه‌ی نۆیه‌م لەو کابینەیەدا وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان دانراوه ئەوەش خۆی لە خۆیدا گرنگیدانە بە پێکهاتەکان.