Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا: نرخی کارەبای سیتییەکان کەم کرایەوە.

وەزارەتی کارەبا ئەمڕۆ پێنجشەممە بڕیاری کەمکردنەوەی نرخی کارەبای سیتییەکانی پەسەندکرد، بڕیارە حەفتەی ئایندە جێبەجێ بکرێت، گوتەبێژی وەزارەتەکەش ئاشکرایکرد: پڕۆژەی پریپەید بەردەوام دەبێت.

ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزارەتی کارەبا کۆبووەوە و بڕیاری کەمکردنەوەی نرخی کارەبای سیتییەکانی دا، پێشتر بۆ ھەر کیلۆواتێک ١٥٦ دینار بوو، لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتییان کەمکرایەوە بۆ ١٠٠ دینار.

ئومێد ئەحمەد ڕوونی کردەوە: پڕۆژەی پریپەیدی کارەبا یەکێک لە پڕۆژە پێشکەوتووەکانە و ئێستا لە سیتییەکان جێبەجێ دەکرێت ئەگەر پڕۆژەکە سەرکەوتووبێت ئەوە لە شوێنەکانی دیکەش جێبەجێ دەکرێت، چونکە لەچەند ڕوویەکەوە سوودی بۆ ھاووڵاتییان و کەرتی کارەبا ھەیە.

قائید میرۆ