Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

د.شاخەوان عەبدوڵڵا: ڕەوشی کەرکووک ئاسایی دەکرێتەوە

جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، لە قۆناغی یەکەم ئۆتۆمبێل و ئامێرە سەربازییەکانی نێو گەڕەکە کوردییەکانی کەرکووک دەکێشنەوە، گوتیشی: ئەو دوو ھێزەی تەقەیان لە خۆپیشاندەرانی خەڵکی کەرکووک کردووە دەستنیشانکراون و بەڵگە لەسەریان دراوەتە سەرۆک وەزیران.

د.شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: لە قۆناغی یەکەمدا ڕەوشی ناوشاری کەرکووک بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت و ئامێر و ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی نێو گەڕەکە کوردییەکان دەکشێنەوە، بەڵام قۆناغی دووەم پێکھاتووە لە لیژنەی کۆڵینەوە لە ڕووداوی رۆژی 2ی ئەیلوول لە کەرکووک و دەستگیرکردن و بەسزا گەیاندنی تۆمەتبارانی شەھیدکردن و بریندارکردنی ھاووڵاتییانی کەرکووک، دوو ھێزەکەی تەقەیشیان لە خۆپیشاندەرانی کورد کردووە دەستنیشان کراون.

د.شاخەوان عەبدوڵڵا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: ھەموو بەڵگەکانی تایبەت بە شەھیدکردنی چوار ھاووڵاتی کورد ڕادەستی سەرۆک وەزیرانی عێراق و لیژنەی ئاسایش و بەرگری کراون ئەمڕۆ دەست بە لێکۆڵینەوە دەکرێت و لیژنەکە سەردانی شاری کەرکووک دەکات بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری ڕەوشەکەبێت.

قائید میرۆ