Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە نووسەر و رۆژنامەنووسی كورد (سەرفراز نەقشبەندی) دەكات

پرسەنامەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کۆچی دوایی نووسەر و رۆژنامەنووسی كورد (سەرفراز نەقشبەندی)

بەڕێز خانەوادەی مامۆستا و نووسەر و ڕۆژنامەنووسی كورد (سەرفراز نەقشەبەندی)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا و ڕۆژنامەفان و نووسەری گەلەکەمان (سەرفراز نەقشەبەندی)مان بیست، کە بە نەخۆشی لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان کۆچی دوایی کردووە، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خزم و کەسوکار و سەرجەم ئەدیب و نووسەر و ڕۆژنامەنووسان دەکەین.

خوالێخۆشبوو (سەرفراز نەقشەبەندی) کەسایەتییەکی دیار و بە ئەزموونی نێو بزاڤی ئەدەبی و ڕۆشنبیری بوو، وەک نووسەر و رۆژنامەنووس و چالاکوانی بواری مافی مرۆڤ و مافی ئافرەتان ڕۆڵێكی دیار و کاریگەری هەبوو، تەمەنێکی پڕ بەخششی لە بواری ڕێکخراوەیی و چالاکییە ئەدەبی و ڕۆژنامەوانییەکان تەرخان کرد، بۆیە لەو بوارانەدا جێدەستی بەرچاو و لەبیر نەکراوە.

خوالێخۆشبوو، خاوەنی چەندین کتێب و بەرهەم و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی و پەروەردەیی و ڕۆژنامەوانییە، وەک ئافرەتێکی لێهاتوو و بوێر هەمیشە ڕا و بۆچوونەکانی خۆی  دەڕبڕیوە، بۆیە لەدەستدانی  بە خەسارەتێکی گەورە دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمیی ڕۆژنامەنووسان و نووسەران و دۆست و هاوەڵانی ببێتە مایەی سەبووری و لە خەمەكانتان کەم بکاتەوە.

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

١١ـی ٢ـی ٢٠٢٣