هه‌ولێر-KDP.info- پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/1/25 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو ڕۆزى كه‌یڤ، كونسوڵى گشتیى نوێى به‌ریتانیا له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له دیدارێكدا، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى به‌خێرهێنان و پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوون، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خاتوو كه‌یڤ خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى كار و ئه‌ركه‌كانى له هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاوكارى و پشتگیرییه‌كانى به‌ریتانیاى له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕى.
لاى خۆیه‌وه خاتوو كه‌یڤ، وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به ده‌ستبه‌كاربوونى له هه‌رێمى كوردستان، دووپاتى كرده‌وه كه هه‌موو هه‌وڵێكى ده‌خاته گه‌ڕ بۆ بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا و ئاماده‌یى نیشان دا بۆ هه‌موو هاریكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له خواستى دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌رده‌وامیى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌ریتانیا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.