بەڕێزان/ سەرپەرشتیاری گشتی و ستافی بەڕێوەبردن و کادیر و میدیاکارانی کوردستان تیڤی..
	بە بۆنەی(24)ەمین ساڵیادی پەخشی کەناڵی ئاسمانیی کوردستان تیڤی، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی ئازیز و بینەرانی هێژای کەناڵەکەتان دەکەین، دەستخۆشی کار و ئەرکی رۆژانەتان لێدەکەین و، هیوادارین بۆ ساڵی داهاتوو لە هەموو ڕوویەکەوە هەنگاوی نوێتر و داهێنەرانەتر بنێن.
	کەناڵی ئاسمانیی کوردستان تیڤی، دەستکەوتێکی دیکەی گرنگە بۆ خزمەتگەیاندن بە بواری ڕاگەیاندن و پێشخستنی بزاڤی میدیایی و رڕژنامەگەریی، بە جۆرێک توانیویەتی لەو تەمەنەی کارکردنیدا لەگەڵ ڕەوتی پێشکەوتنی میدیادا هەنگاو بنێت و بابەتییانە و ڕاستگۆیانە پەیامە میدیایی و نەتەوەیی و نیشتیمانییەکەمان بە جیهان بگەیەنێ، لە سەرینی ئەمەوە ڕۆڵی ئێوە دیار و کاریگەر و مایەی سوپاس و پێزانینە. 
	دووبارە بەو بۆنەیەوە پشتیوانیی خۆمان بۆ کەناڵی ئاسمانیی کوردستان تیڤی دووپات دەکەینەوە و بە هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتر لە کارەکانتان. 
	
	بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی
	پارتی دیموکراتی کوردستان
	١٧ـی١ـی٢٠٢٣