Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەری ناسراو(کەریم ئەحمەد)

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (کەریم ئەحمەد)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیار و تێکۆشەر و نیشتیمانپەروەر (کەریم ئەحمەد)مان بیست، بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و ماڵبات و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەکەین و، خۆمان بە شەریکی خەمتان دەزانین.

خوالێخۆشبوو(کەریم ئەحمەد) کەسایەتیەکی دیار و ناسراوی نیشتیمانپەروەر و دڵسۆزی گەلەکەمان بوو، سکرتێری پێشووی حزبی شیوعی عیراق و کوردستان بوو و خەباتگێڕێکی ماندوونەناسی بزووتنەوەی سیاسی و نیشتیمانی کوردستان بوو.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی  هاوخەبات و دۆست و هاوەڵ و ئازیزانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.

جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە و، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن..

انا لله وانا الیه راجعون

 

مەکتەبی سیاسی 

پارتی دیموکراتی کوردستان

١٤ـی٧ـی٢٠٢٢