بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
	شەوی ڕابردوو، بەهۆی هێرشی تیرۆریستان بۆسەر پێشمەرگە لە دەوروبەری خانەقین، بەداخەوە سێ پێشمەرگە شەهیدبوون. پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری شەهیدەکان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێرایش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
	پەلامارەکانی ئەمدواییەی تیرۆریستان دەرخەری ئەوەن کە تیرۆریستان خۆیان ڕێکخستۆتەوە و هەڕەشەیەکی جیددین بۆ سەقامگیریی تەواوی ناوچەکە.
	مسعود بارزانی
	٥ـی١٢ـی٢٠١٩