Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بەدەل بەندی: بۆ ئەوەی جارێکی دیکە خۆ نەچەمێنن دەنگ بدەن بە لیستی ١٨٤

دهۆک-KDP.info- فەرماندەی لیوای یەکی لەشکری ڕۆژ ڕایگەیاند، ئەگەر داستانی سحێلا و بەرگریی بێسنووری پێشمەرگە نەبوایە ئێستا میلیشیا شیعەکان بە دڵی خۆیان لە شارەکانمان هاتوچۆیان دەکرد، بەڵام ئێمە بڕیارمان دابوو یان مردن، یان ژیانی ئازادی کوردستان. بەدەل بەندی، لە داستانی سحێلا بەوە ناسرابوو کە لە شەڕەکەدا بە پێشمەرگەکانی گوت، ''خۆ نەچەمێنن''، لە دیمانەیەکی تایبەتی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا چەندین نهێنیی وشەی ''خۆ نەچەمێنن'' و داستانی سحێلا باس دەکات و پشتگیریی خۆی بۆ لیستی ١٨٤ دیار دەکات.

 

KDP.info: نهێنیی سەرکەوتنی پێشمەرگە لە داستانی عوێز ''سحێلا'' چۆن بوو؟

 

بەدەل بەندی: سەرەتا شەڕی داستانی عەین عوێز بە سەرماندا سەپێنرا، چونکە هەرگیز کورد نەیویستووە جەنگ بکات، بەڵام ئەگەر جەنگ بە سەریاندا سەپێنڕا، بە توندی وەڵام دەداتەوە، ئەو کات فەرماندە مەنسوور بارزانی لەگەڵمان بوو هێزەکەمان، هیزی بیروباوەر و هێزی هزری مەلا موستەفای بارزانی بوو، ئێمە بڕیارمان دا شەڕی مان و نەمان بکەین، داستانی عەین عوێز سەمای شێران بوو، ئەم داستانە بە خوێنی گەنجانی کورد هاتووەتە نووسین، چونکە ١٠٩ پێشـمەرگە لە خوێندا بوون و ئێمە شەڕمان دەکرد و پێشمەرگەکان بڕیاریان دا هەرگیز و هەرگیز حەشدی شەعبی پێشڕەوی نەکات، چونکە شەڕی شەرەف و خاک بوو و سازشکردن لەو شەڕەدا مەحاڵ بوو.

 

KDP.info : لە گەرمەی شەڕ و تۆپبارانکردندا تۆ گوتت، ''خۆ نەچەمێنن''، ئەمەش بووەتە مژارێکی سەرەکی لە کوردستان.. کۆمێنتت بۆ ئەمە چییە؟

 

بەدەل بەندی: کورد گەلێکە هەرگیز خۆی نەچەماندووە و نەچەمایە، خۆیش ناچەمێنێت.

 

KDP.info : لە داستانی عوێز، سەرۆک بارزانی چۆن پەیوەندی لەگەڵتان دەکرد؟

 

سەرۆک بارزانی چرکە بە چرکە لەگەڵمان بوو و هەموو کوڕ و نەوەکانی لە سەنگەرەکانی پێشەوە بوون و گیانیان لەسەر دەستیان بوو، بەڵام جێگای داخە هەندێک بە کرێگیراو ئێستا بڕیار لە سوڵتانەکانی بەغدا و تاران وەردەگرن و هەرگیز سەنگەریشیان نەدیوە و تەنیا بۆ خۆیان قسەی بریقەدار دەکەن و خەڵک هەڵدەخەڵەتێنن.

 

KDP.info: ئەگەر بەرگریی پێشمەرگە نەبوایە لە سحێلا چی ڕووی دەدا؟

 

بەدەل بەندی: ئەگەر داستانی سحێلا و بەرگریی بێسنووری پێشمەرگە نەبوایە ئێستا میلیشیا شیعەکان بە دڵی خۆیان لە شارەکانمان هاتوچۆیان دەکرد، بەڵام ئێمە بڕیارمان دابوو یان مردن، یان ژیانی ئازادی کوردستان.

 

KDP.info : ڕاتان بەرامبەر کەرکووک چۆنە؟

 

بەدەل بەندی: کەرکووک برینێکی قووڵە هەرگیز لەبیر ناکرێت، خۆزگە ئەو شەڕە لە کەرکووکیش کرابا، هاوشێوەی داستانی پردێ و سحێلا و مەحموودییە ئێستا ڕەوشەکە بە شێوەیەکی تر بوو، بەڵام چی بکەین، جارێکی دیکە هەندێک کەس خیانەتییان کرد.

 

KDP.info : ئێستا بەرەو هەڵبژاردنێکی چارەنووسساز دەچین، چی دەڵیی؟

 

ئەگەر کورد بییەوێت جارێکی دیکە بۆ هیچ گەلێک خو نەچەمێنێت، پێویستە دەنگ بە لیستی ١٨٤، لیستی سەرۆک بارزانی، لیستی داستانی پردێ و سحێلا و مەحموودییە و لیستی ئاوەدانی و لیستی خەباتی سەرۆک و لیستی ئەبرامزشکێنەکان بدات.

 

کـــاروان بـــاعەدری