شاخەوان عەبدوڵڵا بۆ KDP.info: بەشێکی زۆری داواکارییەکانی هەرێم لە بودجەدا جێگیر کراون
10/3/2026 12:26:46 PM
ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق گوتی، گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی بەردەوامن و بەشێکی زۆری داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان جێگیر کراون، جەختیشی کردەوە کە پشکی هەرێم دەبێت بەپێی ئەنجامی سەرژمێریی گشتی بە ڕێژەی ۱٤.۱٤٪ بە شایستەی خۆی بدرێت.
بەرپرسی لقی یەک بۆ KDP.info: حزب و حکوومەت وەک یەک تیم خزمەتی هاووڵاتییان دەکەن
10/3/2026 11:27:48 AM
دهۆک-KDP.info- بەرپرسی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، خزمەتکردنی هاووڵاتییان لە پێشینەی کارەکانیانە و وەک ڕێنماییی سەرۆک بارزانی، حزب و حکوومەت وەک یەک تیم کار دەکەن بۆ دابینکردنی زۆرترین خزمەتگوزاری و چارەسەرکردنی گرفتەکانی هاووڵاتییان.
ماڵپەڕی KDP.info هەنگاوەکانی حکوومەت بۆ سوودوەرگرتن لە ئاوی سەرزەوی و پاراستنی ئاوی ژێرزەوی دەخاتەڕوو
10/3/2026 10:07:18 AM
سۆران-KDP.info- لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زنجیرەیەکی فراوانی خزمەتگوزاری گەیشتوونەتە گوند و ناوچە دووردەستەکان، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش بە ئامانجی نەهێشتنی کێشەی کەمئاوی و ئاسانکاری ژیانی گوندنشینان، حکومەتی هەرێم ژمارەیەک پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی بۆ زیاتر لە ٨٠ گوند لە هەر ٦ قەزاکە خستووەتەگەڕ.
سەرۆکی سەندیکا لە ڕێگەی KDP.infoوە دیدگای نوێی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان دەخاتەڕوو
10/2/2026 4:15:00 PM
ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەنجامدانی کۆنگرەی سەندیکا، دەستیان بە جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری خۆیان کردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕیفۆرم، مۆدێرنکردنی بەڕێوەبردن، ڕەخساندنی ھەلی کار و پەرەپێدانی کەرتە نوێییەکانی ئەندازیاری لە ھەرێمی کوردستان.
مامۆستایانی ئایینی بۆ KDP.info: زانایانی گەورەی كورد ژینگەدۆست بوون.. پاراستنی ژینگە ئەرکی هەموومانە
10/2/2026 10:37:57 AM
سلێمانی-KDP.info- لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا، بە گرنگییەکی زۆرەوە باس لە پاراستنی ژینگە و پەرەپێدانی سروشت کراوە. مامۆستایانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لەوە دەکەنەوە کە زیاننەگەیاندن بە دارستانەکان، ئاژەڵان و باڵندە کێوییەکان ئەرکی سەرشانی هەموو تاکێکە، هاوکات پابەندبوون بە ڕێنمایی و یاساکانی حکوومەت لەم بوارەدا، هاوتای جێبەجێکردنی فەرمانەکانی پەروەردگارە.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا: ھێزی عێراق لە لۆژیکی دەوڵەت و دەستووردایە
10/1/2026 11:00:00 PM
ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/١٠/١، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە بەغدا بەشداریی لە ڕێوڕەسمی کۆتاییھاتنی ئەرکی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق کرد کە بە ئامادەبوونی بەڕێز عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی باڵا و نوێنەرانی نێودەوڵەتی بەڕێوە چوو.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوپاسی کونسوڵی گشتیی ڕووسیا دەکات
10/1/2026 9:00:00 PM
ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/١٠/١، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکەی وەک کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ماکسیم ڕوبین کرد.
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر و شاندی یاوەری دەکات
10/1/2026 7:56:33 PM
ھەولێر-KDP. info- ڕۆژی پێنجشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەرێز خەمیس خەنجەر و شاندی یاوەری کرد.
سەرۆکی حکوومەت جەخت لە قووڵکردنەوەی پێکەوەژیانی ئاشتییانە دەکاتەوە
10/1/2026 4:35:47 PM
ھەولێر-KDP. info- مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەتڕان مۆر نیقۆدێمۆس داود مەتی شەرەف سەرۆکی تائیفەی سریانی ئارتۆدۆکسی لە هەرێمی کوردستان و مووسڵ و کەرکووک کرد و، لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکوومەت جەختی لە قووڵکردنەوەی پێکەوەژیانی ئاشتییانە کردەوە.
سامانە سروشتییەکان: چاکسازیی کۆڕمۆر نابێتە هۆی کەمبوونەوەی گازی ماڵان
10/1/2026 2:41:13 PM
ھەولێر-KDP. info- وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە کە پڕۆسەی چاکسازی لە کۆمپانیای "دانە گاز"کە ماوەی مانگێک دەخایەنێت، بە هیچ شێوەیەک کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی بڕی گازی ماڵان نابێت.