ھەولێر-KDP.info- سکرتێری پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، گفتوگۆی بەردەوام دەکەین بۆ ئەوەی پرسی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان یەکلایی بکەینەوە و، لەئێستایشدا داوامان لە فراکسیۆنەکان کردووە رای حیزبەکانی خۆیان لەبارەی ئەو پرسە ئامادە بکەن.
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان (فەخرەدین قادر) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئێمە لەبارەی پرسی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ فراکسیۆنەکانی پەرلەمان ئەنجام داوە و تێیدا داوامان کردوو رای حیزبەکانی خۆیان ئامادە بکەن و، بڕیاریش وایه حەفتەی داھاتوو کۆبوونەوهیەکی دیکە بۆ ھەمان مەبەست ئەنجام بدەین و بە گەرمی لەسەر ھێڵ دەبین.''
(فەخرەدین قادر) گوتیشی، پێویستە ئەو پرسە بە سازان یەکلایی بکرێتەوە و، تاوەکو ناوەڕاستی مانگی شەش لەگەڵ فراکسیۆنەکان بەردەوام گفتوگۆ دەکەین، ئەگەر رای خۆیان ئامادە نەکرد، پێیان دەڵێین پڕۆژەیاسایەک ئامادە بکەن یاخود یاسای سەرۆکایەتیی ھەرێم ھەموار بکرێتەوە، یاخود ھەر رێگایەکی دیکە باش بێت دەگرینە بەر بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو پرسە، ئەوکات رای حیزبەکانیش ڕوون دەبێتەوە.''
شیاوی باسه له یهكهم كۆبوونهوهی ئهمڕۆی لیژنهكهی ئامادهكردنی دهستووردا حەوت كەسیان وەك نوێنەری حەوت لایەنی سیاسی هەڵبژێردراون بۆ نووسینەوەی كارنامەی لیژنەكە. ئەو حەوت كەسە كارنامەی لیژنەی ئامادەكردنی دەستووری كورستان بۆ راپرسی دەنووسنەوە.
بڵند ئیبراھیم