Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 16 AUG 2026 16:11 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی کۆریای باشوور لە عیراق دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی یەکشەممە 16ی تشرینی دووەمی 2025 لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز لی جونیل باڵیۆزی کۆریای باشوور لە عێراق کرد. 

لە دیدارەکەدا کە بەڕێز سنچۆل لیم کونسولی گشتی کۆریای باشوور لە هەولێر ئامادەی بوو، باڵیۆزی کۆریای باشوور پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی کرد بۆ ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی پارتی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەدەستی هیناوە و هەروەها ستایشی ئەو پێشکەوتن و گۆڕانکارییانەی کرد کە لە ساڵانی ڕابردوو لە سایەی سەقامگیری و پلانی ڕێکوپێک لە هەرێمی کوردستان هاتووتە ئاراوە. ڕاشیگەیاند کە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ گەلی کوردستان لە کاتی بوونی تیپی زەیتون لە هەولێر هاتۆتە ئاراوە و ئێستا گەشەی زۆری لە بواری وەبەرهێنان و تەکنەلۆژیا و بوارەکانی تر  بینوە و هیوای خواست ئەو پەیوەندییانە فراوانتر ببن.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان جەختی لە دۆستایەتی و پەیوەندی نێوان گەلی کوردستان و گەلی کۆریای باشوور کردەوە. ئەوەشی خستەڕوو کە گەلی کوردستان ڕوانگەیەکی زۆر ئیجابیان بەرانبەر وڵاتی کۆریای باشوور و گەلەکەی هەیە. لە بەشێکی تری ئەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر مێژووی خەبات و کۆڵنەدانی گەلی کوردستان و سەرۆک بارزانی ئەوەی دووپاتکردەوە کە هەر گەلێک ئیرادەی هەبێت دواجار سەردەکەوێت و پێش دەکەوێت.

پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەنگاوەکانی دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هەروەها مەترسی هەڕەشەکانی تیرۆر لەسەر سەقامگیریی ناوچەکە تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.




دوایین هەواڵەکان

سوودانی پیرۆزبایی 80ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات

SUNDAY, 16 AUGUST 2026 16:08:18

بەغدا-KDP. info-  محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، بەبۆنەی 80ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی، کادر و جەماوەری پارتی کرد.

 
پەیامی پیرۆزبایی عەلی زەیدی بۆ ساڵیادی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات

SUNDAY, 16 AUGUST 2026 15:08:38

بەغدا-KDP. info-  بەبۆنەی 80ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی، کادر و جەماوەری پارتی دەکات. سەرۆکوەزیران لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بە مێژووی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و جەختی لەسەر گرنگیی کارکردنی هاوبەش بۆ پاراستنی سەروەری و سەقامگیریی عێراق کردەوە.

 
پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە، عەلی حوسێن ئاماژە بە نزیکبوونەوەی باش دەکات

SUNDAY, 16 AUGUST 2026 14:08:11

سلێمانی-KDP.info-  عەلی حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-هەڵەبجە-ڕاپەڕین گوتی، لە ڕۆژانی داهاتوودا پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە و چاوەڕوانی ئەنجامی گرنگ دەکرێت.

 
لە سلێمانی بە شکۆوە یادی ٨٠ ساڵەی دامەزراندنی پارتی و لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی بەڕێوەچوو

SUNDAY, 16 AUGUST 2026 14:08:46

سلێمانی-KDP.info- ڕۆژی ١٦ی ئاب، لە هۆڵی بۆنەکانی لقی ٢١ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی عەلی حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-هەڵەبجە-ڕاپەڕین، شێخ ستار عەواڵانی بەرپرسی لقی ٢١، هەڤاڵانی لق و ناوچەکان و جەماوەرێکی بەرچاو، یادی ٨٠ ساڵەی دامەزراندنی پارتی و لەدایکبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی بە شکۆوە بەڕێوەچوو.

 
16ی ئاب،(80)ـەیەمین دەیەی پارتیمان، هۆشیاری، ئیرادە، کار، دەستکەوت و قوربانیدان

SUNDAY, 16 AUGUST 2026 13:08:59

فازڵ میرانی

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact