Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 10 MAR 2026 12:28 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ھەفتەی داھاتوو ناو تۆمارکردن بۆ کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان دەست پێدەکات
| KDP.info


بەغدا -KDP.info- گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق  گوتی "ھەفتەی داھاتوو دەست بە تۆمارکردنی ناوی کارمەندان بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان لەڕێگەی لینکەوە دەکرێت، فەرمانبەر و خاوەن بڕوانامەکان و قوتابیان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن." 

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان لیژنەیەکی بۆ ھەڵبژاردنی کارمەندانی سەرسندووقەکانی دەنگدان بە سەرپەرشتی دادوەر عەلی ڕەشید محەمەد و بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری گشتی و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بۆ کاروباری ئیداری و مالی عەلی ساڵح جەعفەر و ژمارەیەک کارمەند پێکهێناوە، بۆ ئەوەی کارمەند بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان لە ڕۆژی ھەڵبژاردنەکان دیاری بکەن، ئالیەتێک دانراوە و پەسەند کراوە، ڕۆژی سێشەممەی داھاتوو دەتواندرێت داواکاری پێشکەش بکەن، بۆ ئەوەی ببنە کارمەندی کۆمسیۆن لە ڕۆژی دەنگدان، دەتوانن لە ڕێگەی لینکێک داواکاری پێشکەش بکەن." 

جومانە غەلای گوتی "فەرمانبەران، دەرچووانی کۆلێژ و پەیمانگاکان، قوتابیان و خاوەن بڕوانامەی باڵا دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن، ئەمەش لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراقە، کە بڕیارە لە ١١/١١ی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت." 

 

بڵند ئیبراھیم 




دوایین هەواڵەکان

هەرێمی کوردستان یادی ڕۆژی جلی نەتەوەیی وەک هێمایەک بۆ پێکەوەژیان دەکاتەوە

TUESDAY, 10 MARCH 2026 11:03:58

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە، ١٠ـی ئاداری ٢٠٢٦، لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، یادی ڕۆژی جلی نەتەوەیی دەکرێتەوە. لەم ڕۆژەدا هاووڵاتیان، فەرمانبەران و قوتابیان بە پۆشینی جلی ڕەسەنی نەتەوەیی، تابلۆیەکی دەوڵەمەندی کلتووری و پێکەوەژیان پێشان دەدەن.

 
ڕاگەیاندراوێک لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان

TUESDAY, 10 MARCH 2026 11:03:10

هەولێر-KDP.info- فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاندراوێکی توندی سەبارەت بە هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر بڵاوکردەوە و داوا لە حکوومەتی فیدراڵ دەکات سنوورێک بۆ گرووپە لەیاسادەرچووەکان دابنێت.

 
یادی ڕاپەڕینی شکۆداری سۆران، پیرمام، تەقتەق، باسرمە، ڕواندز، چۆمان و مێرگەسۆر پیرۆز بێت

TUESDAY, 10 MARCH 2026 10:03:25

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی یادی ٣٥ ساڵەی ڕاپەڕینی شکۆداری دەڤەرەکانی (سۆران، پیرمام، تەقتەق، باسرمە، ڕواندز، چۆمان و مێرگەسۆر)، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەخت لە پاراستنی قەوارەی هەرێم و وەفاداری بۆ خوێنی شەهیدان دەکاتەوە.

 
پۆشینی جلوبەرگی کوردی نیشانەی شانازیکردنە بە ڕەچەڵەک و مێژووی پڕ سەروەریی کورد

MONDAY, 09 MARCH 2026 23:03:57

دهۆک-KDP.info- بەبۆنەی ڕۆژی جلوبەرگی کوردییەوە، د. ڤیان سلێمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان، جەخت لەسەر گرنگیی پاراستنی کلتوور و فۆلکلۆری کوردی دەکاتەوە وەک بەشێکی دانەبڕاو لە شوناسی نەتەوەیی.

 
لە شەقڵاوە زەوی بەسەر فەرمانبەران، پێشمەرگە و ئاسایشدا دابەش کرا

MONDAY, 09 MARCH 2026 17:03:26

هەولێر- KDP.info- پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند؛ بەبۆنەی ساڵیادی ئازادکردنی شەقڵاوە، زەوی بەسەر فەرمانبەران، پێشمەرگە و ئاسایش لەو دەڤەرەدا دابەش کرا.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact