Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 16 FEB 2026 14:53 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نەینەوا..٢٠٠ پاس بۆ ھاتوچۆی خەڵک دابین دەکرێت
| KDP.info


مووسڵ -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لە ھەموو پارێزگاکان پاس دابین کراون بۆ ھاتووچۆی خەڵک، بۆیە ئێمەش لەڕێگەی ھەوڵەکانی خۆمان ٢٠٠ پاسمان دابین کردووە بۆ ئەوەی ھاتوچۆ بە خەڵک بکات، ئێستا تەنیا ماوە شوفێر بۆ پاسەکان دابین بکرێن.

کاڤین شێخ سەعید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند  "لە پارێزگای نەینەوا پاس بۆ ھاتوچۆی خەڵک نەبوو، ئەمەش گرفتی بۆ خەڵکی ھەژار دروست کردبوو بۆ هاوچۆ، ئێمەش وەکو فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان هەوڵمان دا و توانرا ٢٠٠ پاس بۆ ٢٢ ناحیە و ٩ قەزای سەر بە پارێزگای نەینەوا دابین بکرێت، ئێستا تەنیا ماوە شوفێر بۆ ئەو پاسانە دابین بکرێت، ئەو پاسانە بەسەر ناوچە کوردستانیییەکانی سەر بە پارێزگای نەینەوا دابەش دەکرێن."
کاڤین شێخ سەعید گوتیشی "داوامان لە پارێزگای نەینەوا کردووە ٢٠٠ شوفێر دامەزرێنن بۆ ئەوەی بەو کارە ھەڵسن، کرێی ھاتوچۆش لە ناوخۆی پارێزگا و دەوروبەری تەنیا ٥٠٠ دینار بێت، بۆ دەرەوەی پارێزگاش 10 ھەزار دینار دەبێت، بۆ نموونە لە مووسڵ بۆ بەغدا، ئەو پاسانەش بەردەوام ھاتوچۆ بە خەڵک دەکەن، لیژنەیەکیش لە بەغدا ھاتبوو، چاوەڕێ دەکرێت تا ھەفتەی داھاتوو پاسەکان بگەنە مووسڵ و خەڵک سودیان لێ وەربگرن."

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ھەنگاریا لە عێراق دەکات

MONDAY, 16 FEBRUARY 2026 13:02:00

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی دووشەممە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٦، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئوسامە ئیبراھیم نفاع باڵیۆزی ھەنگاریا لە عێراق کرد.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شێخ عەبدولقادری برایان دەکات

MONDAY, 16 FEBRUARY 2026 12:02:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی شێخ عەبدولقادری برایان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کرد و ھاوخەمیی خۆی دەربڕی.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانتارانی شانشینی یەکگرتوو تایبەت بە ئازادی ئایینی کرد

MONDAY, 16 FEBRUARY 2026 12:02:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی گرووپی پەرلەمانتارانی شانشینی یەکگرتوو تایبەت بە ئازادی ئایینی کرد و دووپاتی کردەوە ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە بەھێزکردن و پەرەپێدانی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیان.

 
ڕۆژ نوری شاوەیس تێکۆشەر و سیاسەتمەدار

MONDAY, 16 FEBRUARY 2026 10:02:35

فازڵ میرانی

 
دیپلۆماسیه‌تی كوردستان له‌ لوتكه‌دا

SUNDAY, 15 FEBRUARY 2026 22:02:45

دکتۆر عرفان عه‌زیز

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact