Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 16 MAY 2025 22:36 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پارتی وەک پێویستی سەردەم لە پێشەنگی و بەرزی دایە
| KDP.info


د. محه‌ممه‌د خدر مولود

ئەو گۆڕانکارییانەی دوای دووەم جەنگی گێتی لە جیھان و بەرەکانی شەڕ لە ناوچە جیاجیاکاندا ھاتە ئارا، بۆ ھەندێ وڵات و نەتەوە گۆڕینی نەخشەی سیاسی و دروستبوونی دەوڵەتی تازەی لێکەوتەوە و بۆ ھەندێکی تریش ھاوپەیمانیەتی تازەی نێودەوڵەتی و پتەوکردنی پێگەی سیاسی و ئابووری زیاتر.

ھەمان ڕووداوەکانی دووەم جەنگی جیھان لە ناوچەکە لە کوردستانی پەرتەوازەی نێودەوڵەتانی ناوچەکە جگە لە لاوازبوونی پێگە و پایەی"حزبی ھیوا" لە کوردستانی عێراق و لاواز بوونی"رێکخراوی ژێ کاف" لە کوردستانی ئێران ئەوھەل و دەرفەتە زێرینەیشی ھێنا پێش کە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و پاشان کۆماری کوردستان- لە مەھاباد و ھەروەھا پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق دابمەزرێن.

ئامانج لە دامەزراندنی ئەم دوو حزبە لە ئانوساتێکی زۆر نزیک لەیەک و لە شاری مەھابادی پایتەختی کۆمار خەبات و تێکۆشان بووە بۆ سەربەخۆیی نەتەوەیی و ڕزگارکردنی کۆمەڵگە و تاکی کورد و کوردستانی لە پاشکۆی و کۆیلەیی نەتەوە باڵا دەستەکانی دراوسێ لەلایەک و لە لایەکەی تریش وەک وەڵامێک بۆ"چاڵدێران و لۆزان" تا چیتر کورد وەک نەتەوە لە دەرەوەی مێژووی خۆی بینەری یاری پێکراوی ژێردەستی نەتەوەی تر نەبێ.

لە ئان و ساتی لە دایکبوونی پارتی دیموکراتی کوردستان دا ھەردوو حزبی"ھیوا و ژێ کاف"ی فرە سەرکردە و فرە بڕیار کە توانای بەردەوام بوون و مانەوە و گرتنە خۆی جەماوەریان نامێنێ بەھۆی لە دایکبوونی ئەم دوو پارتە، بەدیارکراویش پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق، قۆناغی تازە لە خەباتی سیاسی و پارتایەتی دێتە ئاراوە و گۆڕەپانی سیاسی کوردستانی و عێراقی مۆدێلێکی سیاسی تازەی وەک سەرکردەیەکی سیاسی تێکۆشەری وەک مستەفا بارزانی لێ سەرھەڵدەدات.

پارتی بە بەراورد لەگەڵ حزبەکانی پێش خۆی کاری ڕێکخستن و ئەلفبای ئەدەبیاتی پارتایەتی تەنیا لە نێوبازنەی دەستە بژێران و دەستەی سەرکردایەتی قەتیس ناکاتەوە بەڵکو بە ڕێنمایی و ڕاسپاردەی سەرۆک و دامەزرێنەری مستەفا بارزانی لەشاری مھابادەوە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری ڕاسپارد وەک حزبێکی پێکھاتەی فرە توێژوچین ھەنگاو بە ھەنگاو ئەدەبیاتی پارتایەتی و ئامانج لە دامەزراندن و فەلسەفەی خەبات و تێکۆشانی نەتەوەیی و پەروەردەیی و ھزری و سیاسی بە پاشخانی مێژوویی و فەرھەنگی دێرین و دەوڵەمەندی کوردەوە شۆڕکەنەوە نێو جەماوەر و کادیرانی خاوەن ڕەھەندی جیاو فرە پێکھاتەی نەتەوەیی و ئاین و ئاینزای نێو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کوردستانی.

ئەو خاڵەیان کە خاڵی بە جەماوەربوونی پارتییە لە کەمترین ماوەدا، نھێنی یەکەمی سەرکەوتن و بەھێزبوونی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقی لێ کەوتەوە جگە لە دووری سەرۆک و ڕابەر و دامەزرێنەری مستەفا بارزانی، لە زێدی نیشتیمانەوە ھەر سەرەتای دامەزراندنی لە مھاباد و لە ساڵی ١٩٤٦ تا بنیاتنان و بەردەوامی لە مۆسکۆ ساڵی ١٩٥٨ تا پەتای جیابوونەوەش لە ساڵانی سەرەتایی شۆڕشی ئەیلوول دا، پارتییان لە جەماوەر بوون و ڕەوای خەبات و تێکۆشان دانەبڕاند، بەڵکوو بوون بە ھێزوخاڵی کۆکەرەوەی چین و توێژە کۆمەڵایەتییەکانی کوردستان و دژی کەنارگیری و لاتەریک کردنی لایەن و ھێز وەستایەوە و لەھەوڵی کۆکردنەوەی ھێزە ناکۆک و پەرتەوازییەکانی کۆمەڵگەش لە خەبات دابووە.

پارتی دیموکراتی کوردستان بە بەرنامە و ڕێنمایی سەرۆک و ڕابەر و دامەزرێنەری مستەفا بارزانی لە سەرەتای شۆڕشی ئەیلوولەوە شکستیان بە دوژمنان ھێنا و خەون و پلان و نەخشەی دوژمنان و دووبەرەکیان گۆڕەوشارکرد.

بۆیە ھەبوون و پیادەکردنی سیاسیەت و ھزر و فەلسەفە و کاری "تەبایی و کۆکردنەوە" نەک "پەرتکە و زاڵ بە" لای سەرۆک بارزانی نھێنییەکی دیکەی بەردەوامی و پێشکەوتنی پارتیییەو سەرکەوتنە بەسەر سیاسەتی دوو بەرەکی و ناوچەگەرێتی.

لەدوای ئەو مێژووەیەوە ئەمساڵ تەمەنی خەباتی شاخ و شارستانی و مەدەنی و یاسایی و دەستووری پارتی گەیشت بە ٧٨ ساڵ، وەک پارتێکی نیشتیمانی و دیموکراتی ھەڵگری بنەما و میتۆدی باوەڕبوون بە مافەکانی مرۆڤ و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و ئازادییەکانی کۆمەڵگەیە، لەپێناو ھێنانەدی مافی نەتەوەیی گەلی کورد و گەلان و نەتەوەکانی دی کوردستان و بڕیاردان لە مافی چارەنووسازی کە خۆی لە مافی سەربەخۆیی و بەدەوڵەت بوونی پرس و دۆزی کورد دەبینێتەوە لە خەباتدا بووە.

نھێنیەکی دی بەردەوامی و پێشکەوتن و بەخششی پارتی و مانەوەی بە ھێز و توانایەوە وەک دەسگایەکی نەتەوەیی نیشتیمانی لە قۆناغە جیاجیاکاندا، بە بوونی کەلتور و فەرھەنگی خەبات و تێکۆشانی سەرۆک و ڕابەر و کاریزما مستەفا بارزانی، وەک باوکی ڕووحی نەتەوەیی بووە کە قبووڵی نەبووە "کورد سەپانی باوکی خەڵک"بێ و بە خەباتی سەبری ئەیوب و ئەزموون و ئایندەبینی، قۆناغەکانی خەباتی نیشتیمانی نەتەوەیی لەسەرەتای سەدەی بیستەمەوە بە ئەمڕۆ گەیاند.

بۆ ڕۆژی ئەمڕۆ دوای ٧٨ ساڵ ھەردەم بوونی ھەناسە و خوێنی گەرمی تازە بە بەرجەستەی پارتییەوە، نوێبوونەوەی پێ دەبەخشن و پارتی بە فۆرم و شێوە تازە و ناوەڕۆکێکی پێشکەوتووتر و کراوەتر فۆڕمەلە و بارگاوی دەکەن و دەیھێننەوە نێو جەماوەرە شۆڕشگێرە خۆڕاگرەکەی و لەگەڵ پارت و ھێزە سیاسییەکانی کوردستان و ھێز و لایەن و دەوڵەتانی ھاوپەیمانیش ڕژتر و تۆکمەتر لەجاران بۆ پرس و بابەتە چارەنووسازەکانی نەتەوەیی لە سەرمێزی گفتوگۆیە و ھەردەم بە گوتار و گفتولوتف کار و ھەوڵ و کۆششی تازە ئامادەی گۆڕەپانەکەیە.

پارتی دیموکراتی کوردستانپ، لەسەردەمی ئێستایدا، لە سەردەمی پێشمەرگە و سەرۆک و ڕابەر و فریادڕەس و کاریزما مەسعود بارزانی لە کار و کردەوە باوەکان تێپەڕیووە و ئێستا بەشێوەی (خیلافی موعتاد-باو) خەبات دەکات و سەردەمی دروشمی زل و زەبەلاحی سواوی بواردوە، ئێستا پارتی لە ناوەڕۆکدا بە گوتاری"پۆست ڕیفراندۆم" لە پێشکەوتن و ھەڵکشان و بەرزی دایە و بۆ گەیشتن بەمەبەست و سەرکەوتن سڵناکاتەوە و ئامانج و بەرنامە و خاڵەکانی پەیڕەو و پڕۆگرامی دامەزراندنی ١٦ی ئابی ١٩٤٦ ھەر دێنێتەدی.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى به‌همه‌ن حسێن ده‌کات

FRIDAY, 16 MAY 2025 18:05:00

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو بەھمەن حسێن و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکات.

 
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان دەکات

FRIDAY, 16 MAY 2025 17:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی لە پەیامێکیدا بە بۆنەی سەرکەوتنی کارەکانی کۆنگرەی یەکگرتنەوەی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە قوتابیان و لاوانی کوردستان دەکات.

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە سەركردایەتی حزبی زەحمەتكێشان دەکات

FRIDAY, 16 MAY 2025 17:05:00

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو بەھمەن حوسێن و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکات.

 
پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی بەھمەن حوسێن

FRIDAY, 16 MAY 2025 17:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی بەھمەن حوسێن، جێگری سەرۆکی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بڵاوکردەوە.

 

وەزیری بەرگری بەلچیکا بۆ شاندی باڵای پارتی: لە نزیکترین دەرفەتدا سەردانی ھەولێر ده‌كه‌م

FRIDAY, 16 MAY 2025 14:05:31

برۆکسل-KDP.info- لە میانەی سەردانی شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ برۆکسل و بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی ساڵانەی یەکێتی دیموکراسی نێودەوڵەتی، شاندەکە لەگەڵ بەرێز سیۆ فرانکۆن، وەزیری بەرگری بەلچیکا کۆبۆوە. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact