ھەولێر-KDP. info- وڵاتى جۆرجیا کونسووڵخانەی فه‌خرى له هه‌رێمى کوردستان ده‌کاته‌وه. به‌ڕێوبه‌رى گشتیی وه‌زاره‌تى بازرگانى حکوومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت، کردنه‌وه‌ى کونسووڵخانه و نوێنه‌رایه‌تیى جۆرجیا هه‌نگاوێکى گرنگه به ئاڕاسته‌ى بووژانه‌وه‌ى ئابوورى.
نه‌وزاد کامیل، به‌ڕێوبه‌رى گشتیى بازرگانی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "کردنه‌وه‌ى کونسووڵخانەی وڵاتی جۆرجیا له چوارچێوه‌ى ئه‌و گرنگیدانه‌یه که ئێستا له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى ناوچه‌یی و هه‌رێمى و نێوده‌وڵەتى هه‌یه بۆ کارى بازرگانى و بابه‌تى سه‌رمایه‌گوزارى، جۆرجیا یه‌کێکه له ڕیزبه‌ندى وڵاته پێشکه‌وتووه‌کانى بوارى ئابوورى و خاوه‌نى ئه‌زموونێکى سه‌رکه‌وتووه لە ڕووه جیاوازه‌کانى گه‌شه‌ى بازرگانییەوە، کاڵا و به‌رهه‌مه‌کانى ئه‌و وڵاته ئێستا له چه‌ندین شوێنی وڵاتانى جیهان هه‌یه، بازرگانەکانیان خاوه‌ن ته‌جرووبه‌ن که ده‌توانرێت سوودیان لێ وه‌ربگرێت و لینکى ڕاسته‌وخۆى سه‌رمایه‌گوزارى له نێوان هه‌ردوولا دروست بکرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌مه وا ده‌کات دامه‌زراوه ئابوورییه‌کان و سه‌رمایه‌داران ئاگادارى ئه‌و پێشهات و ڕووداوه ئابوورییانه بن له ناوچه‌که‌دا ڕوو ده‌دات و هەرێمی کوردستان ژماره‌یه‌کى دیار بێت له هاوکێشه ئابوورییه‌کان".
گوتیشى: "به‌ده‌ر له‌وه شاندى بازرگانیى جۆرجیا ئامادەییی خۆیان نیشان داوه بۆ کردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رێکى بازرگانیى هاوبه‌ش و کردنه‌وه‌ى هێڵى ئاسمانیى ته‌بلیس بۆ هه‌ولێر و هه‌نگاوه‌کانى ئێستاى ئه‌م وڵاته به ئاڕاسته‌یه‌که ده‌یه‌وێت پردێکى بازرگانى دروست بکرێت و کۆتاییى به‌و دابڕانه بهێنێت که له ڕابردوو له‌گەڵ هه‌رێمى کوردستان هه‌یبووه".
نه‌وزاد کامیل زیاتر دوا و گوتى: ''پێگه‌ى ئارام و سه‌قامگیرى کوردستان و پێشکه‌وتنى ئاست و لیڤڵى گه‌شه‌ى ئابووریى ئێمه ئێستا واى له وڵاتێکى وه‌ک جۆرجیا کردووه له ئاینده‌یه‌کى نزیک کونسووڵخانه‌ى خۆى هاوشێوه‌ى عێراق له هه‌رێمى کوردستان بکاته‌وه".
به‌ڕێوەبه‌رى گشتیی بازرگانیى هه‌رێم ڕوونیشى کرده‌وه: "گرنگیى ژێرخانى ئابووریى هه‌رێمى کوردستان وای کردووه چه‌ندین وڵات له ئێستا و ڕابردوودا داواکاریى خۆیان پێشکه‌ش بکه‌ن بۆ کردنه‌وه‌ى نوێنه‌رایه‌تییان. سیقه و متمانه‌ى ئه‌م وڵاتانه به ئابوورى و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌کانى حکوومه‌تى هه‌رێم و ئه‌و گه‌شه به‌رچاوه هه‌ستپێکراوه‌ى که له‌م کابینه‌یه‌دا ده‌بینرێت، یه‌کێکى دیکه‌یە له هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کان".
ئەرسەلان ئەحمەد