Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 24 APR 2024 20:06 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لە هەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۱ چی لە دۆخی سیاسی و ئابووری عێراق و کوردستان دەگۆڕێت؟
| KDP.info


هەولێر -KDP.info- ئایا هەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۱ چی لە دۆخی سیاسی و ئابووری و ئاسایشی عێراق دەگۆڕێت؟ مامۆستایەکی پەیوەندییە نێودوڵەتییەکان دەڵێت: "سەبارەت بەمە ڕاستییەکەی ئەوەیە کە ئەگەر بەپێی واقعی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و تەنانەت ئەزموونی مێژووی ڕابردوو وەڵام بدەینەوە، ئەوە بە ڕەشبینییەوە دەتوانین بڵێین ئەم هەڵبژاردنانە گۆڕانکاریی ڕیشەیی و قووڵ بەدی نایەنێت، بەڵام ئەگەر بە شێوەیەکی ڕێژەیی وەڵام بدەینەوە، دەتوانین بڵێین کە ئەم گۆڕانکارییە چاوەڕوانکراوانە پەیوەستە بە چەند فاکتەر و هۆکارێک، بۆ نموونە ئەگەری هەیە نەخشەی سیاسی تا ڕادەیەک بگۆڕێت کە ئەوە دەوەستێتە سەر ئەوەی کە ئایا دەنگدەران و ناڕازییەکان بە تایبەتی گەنجان لە ناوەڕاست و باشووری عێراق سزای حزبە دەسەڵاتدارەکانی ڕابردووی عێراق دەدەن؟ هەروەها دەوەستێتە سەر ئەوەی کە لە ڕووی هەرێمایەتییەوە ململانێ و بارگرژییەکانی ئێران و ئەمەریکا لەناو خۆی عێراق و لە نێوان خۆیان بەرەو کام لا لە ئاراستەکانی سازان، یاخود پێکدادان دەڕوات."

هەڵبژاردنی پێشوەختەی ١٠ی ١٠ی ٢٠٢١ بە چەند هۆکارێکی یاسایی و تەکنیکی و تەنانەت سیاسی لە ئاستی ناوخۆیی و دەرەکیدا جیاوازیی لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی پێشووتر لە عێراقدا هەیە، هەربۆیە، د. پەرویز ڕەحیم قادر، دکتۆرا لە ئاسایشی نەتەوەیی و مامۆستای بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دیپلۆماسی/ زانکۆی  بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "یاسای هەڵبژاردن لەژێر گوشاری خۆپێشاندەران گۆڕانکاری زۆری بە خۆیەوە بینیوە. بۆ نموونە، لە یاسای هەڵبژاردنی نوێنەرانی عێراق، ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٢٠ـدا شێوازی هاوپەیەمانییەتی و ژمارەی بازنەکانی هەڵبژاردن گۆڕانی بەسەردا هاتووە و لە ١٨ بازنە بۆ ٨٣ بازنەی هەڵبژاردن گۆڕاوە، ئەمەش کاریگەریی لەسەر شێواز و دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەبێت. بەم واتایە کە سیستەمی هەڵبژاردنەکە لە لیستی نوێنەرایەتیی ڕێژەیی گۆڕاوە بۆ ''سیستەمی ‏یەکدەنگی نەگوێزراوە'' یان ''براوەی یەکەمەکان'' کە بەپێی واقعی سیاسی-کۆمەڵایەتیی عێراق پاڵێوراوی سەربەخۆی خاوەنپێگەی جەماوەری-کۆمەڵایەتی لە ناوچەکەی خۆی دەرفەت و ئەگەری سەرکەوتنی زیاترە، هەرچەندە دووبارە حزبە گەورەکان بەهۆی توانای خۆگونجاندن و ڕێکخستنەکان و توانا دارایی و تەنانەت بەشێکیان کە خاوەنی هێزی چەکدارین، قازانج دەکەن و هێزە بچووکەکان لانی کەم لە ڕووی پەرلەمانییەوە بەرەو توانەوە دەچن."

لە ڕاستیدا و لە ڕووی واقعییەوە، لەم سیستەمەدا حزبەکان زیاتر لە ڕێگەی کاندیدەکانەوە دەچنە هەڵبژاردن، بە پێچەوانەی پێشووتر کە کاندیدەکان لە ڕێگەی لیست-حزبەکانەوە دەچوونە کێبڕکێوە و تەنانەت دەنگی سەرۆکی لیستەکان کە کەسانی خاوەن نفووزی حزبی بوون چیی تر بۆ کاندیدەکانی تری حزبەکەی ناڕوات و ئەمەش کاریگەری و خۆشەویستی و لێهاتوویی و بە گشتی ڕۆڵی پاڵێوراو و ژمارەی دەنگەکانی خۆی بۆ حزبەکەی بەرزتر دەکاتەوە."

ڕەحیم دەشڵێت: "کەمترین لێکەوتەی ئەم سیستەمەش تۆخبوونەوەی ناوچەگەری و عەشیرەت و ئایین و مەزهەبگەرییە لە هەڵبژاردنەکاندا. چونکە لە ڕابردوودا ئەگەر کاندیدەکە زیاتر پابەندی حزب و دەنگدەرانی بازنەی پارێزگاکەی بوو، بەڵام ئێستا ئەو بچووکتر و تەسکتر و سنووردارتر کراوەتەوە و ئینتیمای دەنگدەر و کاندیدەکان دابەش دابەش کراوە کە لە داهاتوو و لە پەرلەمان زیاتر لێکەوتەکانی دەبینین لە کاتێکدا عێراق بەدەست ناوچەگەری و تائییفییەوە دەناڵێنێت. هەرچەندە سوودی ئەوەشی هەیە کە پاڵێوار بەرپرسیارتر دەبێت بەرامبەر دەنگدەرانی بازنەکەی خۆی، بەڵام ئەمە بۆ کۆمەڵگە و سیستەمێکی سیاسیی پێشکەوتووی دیموکراسی درووستە، نەک وڵاتێکی پڕ لە دابڕان و لێکترازان و ناکۆکی لە نێوان خودی پێکهاتە سیاسی-نەتەوەیی و ئایینییەکانی عێراق."

پەروێز ڕەحیم، لە دووەم خاڵدا گوتی: "خۆپشاندانی بەرفراوانی جەماوەری و نارەزایەتییەکانی ڕابردووی ناوچە شیعییەکان زیاتر لەلایەن گەنجانەوە بەڕێوە دەبرا لە دژی حکوومەت و شێوازی حوکمرانی و بە تایبەتی پارتە سیاسییەکانی ئێستای عێراق و تەنانەت درووشم و داواکارییەکانیان سەبارەت بە ڕۆڵ و نفووزی نەرێنیی کۆماری ئیسلامی و لایەنگرانی لە عێراق، جیاوازییەکی تری ئەم هەڵبژاردنانەیە لەگەڵ ڕابردوو. تەنانەت بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری و هەژاری ئەگەری تەقینەوەی جەماوەریی لێ دەکرێت، چونکە بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە ساڵی ٢٠٢٠ـدا ڕێژەی هەژاری لە عێراقدا بۆ سەرووی ٣١،٧٪ بەرز بووەتەوە."

لە خاڵی سێیەم، لەبارەی ناکۆکیی ناوخۆییی هێزە سیاسییە شیعەکاندا، ئەو مامۆستایەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دەڵێت: "لێکترازانی زیاتر و ناکۆکیی قووڵی ناوخۆییی هێزە سیاسییە شیعەکان یەکێکی تر لە سیماکانی ئەم هەڵبژاردنانەیە. هەرچەندە ئەمە لە ناوماڵ، یاخود لە نێوان هێزە سوننە و کوردەکانیشدا دەبینرێت، بەڵام بەهۆی هێژمۆنی و باڵادەستیی شیعەکان لە عێراقی پاش ٢٠٠٣ کاریگەریی لەسەر سەقامگیری و هاوسەنگیی هێز و هاوپەیمانییەتییەکان و تەنانەت پرۆسەی سیاسی دەبێت."

لە کۆتا خاڵدا کە چوارەمینە، د. پەروێز ڕایگەیاند: "جیاوازییەکی دیکەی ئەم هەڵبژاردنانە ئەوەیە کە لە ڕووی ناوخۆیی و دەرەکییەوە گۆڕانکاری گەورەی سیاسی و جیۆسیاسی ڕووی داوە، لە لایەک عێراق هەوڵ دەدات لە جیهانی عەرەبی-سوننە نزیک ببێتەوە و لە ئێران دوور بکەوێتەوە و، لە لایەکی تریشەوە لە ناوچەکەدا هاوپەیمانییەتی و بەرەی نوێ درووست بووە. ئەمە جگە لەوەی کە لە ئەمەریکا ئیدارەیەکی نوێ هاتووەتە سەر کار کە دەتوانێت کاریگەری لەسەر هاوکێشەکانی عێراق و ناوچەکە چ لە ڕووی سیاسی و چ لە ڕووی سەربازییەوە دابنێت. چونکە بارودۆخی سیاسی و ئابووریی عێراقیی پاش ٢٠٠٣ بە توندی گرێدراوی هاوسەنگیی هێزی هەرێمایەتی و هاوکێشە سەربازی و ئاسایشییەکانی نێوان ئەکتەرە هەرێمی و سەرووهەرێمایەتییەکانە."

پرسیاری سەرەکیی ئەوەیە کە ئایا ئەم هەڵبژاردنانە چی لە دۆخی سیاسی و ئابووری و ئاسایشی عێراق دەگۆڕێت؟

دکتۆر پەروێز ڕەحیم دەڵێت: "سەبارەت بە وەڵامی ئەم پرسیارە ڕاستییەکەی ئەوەیە کە ئەگەر بەپێی واقعی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و تەنانەت ئەزموونی مێژووی ڕابردوو وەڵام بدەینەوە ئەوە بە ڕەشبینییەوە دەتوانین بڵێین ئەم هەڵبژاردنانە گۆڕانکاریی ڕیشەیی و قووڵ بەدی نایەنێت، بەڵام ئەگەر بە شێوەیەکی ڕێژەیی وەڵام بدەینەوە، دەتوانین بڵێین کە ئەم گۆڕانکارییە چاوەڕوانکراوانە پەیوەستە بە چەند فاکتەر و هۆکارێک، بۆ نموونە ئەگەری هەیە نەخشەی سیاسی تا ڕادەیەک بگۆڕێت کە ئەوە دەوەستێتە سەر ئەوەی کە ئایا دەنگدەران و ناڕازییەکان، بە تایبەتی گەنجان لە ناوەڕاست و باشووری عێراق سزای حزبە دەسەڵاتدارەکانی ڕابردووی عێراق دەدەن؟ هەروەها دەوەستێتە سەر ئەوەی کە لە ڕووی هەرێمایەتییەوە ململانێ و بارگرژییەکانی ئێران و ئەمەریکا لەناو خۆی عێراق و لە نێوان خۆیان بەرەو کام لا لە ئاراستەکانی سازان، یاخود پێکدادان دەڕوات؟" هەروەها، وەڵامی ئەم پرسیارە لەسەر ئەوە ڕادەوەستێت کە ئایا هاوپەیمانییەتیی نێوان هێزە شیعییە نەریتییەکان وەکوو ڕابردوو دەبێت، یاخود بەهۆی هاتنە ئارای ئەکتەر و کارەکتەری نوێ لە گۆڕەپانی سیاسیدا هاوکێشەکان دەگۆڕدرێت؟ بەم واتایە ئەگەر دەوڵەتی قووڵ، یاخود هێزە سیاسییە چەکدار و میلیشیاییەکان وەکوو ڕابردوو دووبار دەنگ، توانا و ئیرادەیان هەبێت، ئەوە بە دڵنیاییەوە شتێکی ئەوتۆ لە بارودۆخی سیاسی و ئابووری و ئاسایشی عێراق ناگۆڕدرێت. بەڵام بە پێچەوانەکەی ئەگەری گۆڕانکاری بەهۆی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان زیاتر و بەرزترە. بە شێوەیەکی گشتی و بە کورتترین دەڕبڕین دەتوانین بڵێین کە گۆڕانکاری لە عێراق بەهۆی هەڵبژارنەکانەوە، پەیوەندیی بە دەرفەت و ئەگەری تێکچوونی هاوسەنگی و هاتنە ئارای هاوکێشە و هاوسەنگیی نوێ لە نێوان ئەکتەرە سەرەکییەکان، وەکوو هێزە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ملیشیایییەکانی لایەنگری ئێران و نەجەف لە لایەک و ئێران و ئەمەریکا لە ناوخۆی عێراق و ناوچەکەدا لە لایەکی ترەوە هەیە."

بۆ هەرێمی کوردستانیش وەڵامی هەموو ئەمانە لەپاڵ ئاستی یەکگرتوویی و یەکگوتاریی ناوماڵی کورد لە بەغدا سەبارەت بە پرسە نەتەوەیی و دەستوورییەکان گرنگ و چارەنووسسازە، بەتایبەتی لە ناوچە کێشەلەسەرەکان، یاخود ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کورستان."

فایزە کۆیی




دوایین هەواڵەکان

ھەرێمی کوردستان بەشداری لە دیداری ئەبوزەبی بۆ وەبەرھێنان دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:39

ھەولێر -KDP.info- دەستەی گشتی وەبەرھێنان بەشداری لە سێزدەمین دیداری وەبەرھێنان لە ئەبوزەبی دەکات و سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنانیش دەڵێ، ھەرێمی کوردستان بۆ جاری یەکەمە بەشداری لە دیدارەکە دەکات.

 
ئەنجومەنی وەزیران: بەپێی یاسا بەرکارە فیدڕاڵییەکان، بەشی بەغدا لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:56

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 
مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 18:04:37

مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

 
راوێژکارێکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کاریگەری ھەبووە"

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 17:04:54

ھەولێر-KDP.info- دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کرانەوەیەک ھەیە لەنێوان ھەرێم و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێم و دەنگەکانی کورد لە کەرکووک و نەینەوا و خانەقین گۆڕانکاریان پەیداکردوە. 

 
"پێویستە بەغدا پارە بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێم تەرخان بکات"

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 16:04:24

ھەولێر -KDP.info-  بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، پشتگیری مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم دەکەین بۆ راسپاردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان بە مەبەستی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی ھەرێم و دەشڵێ، شەش ھەزار  سێ یەکەمی زانکۆ پەیمانگاکان ھەیە دانەمەزراون.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact