ھەڤاڵی بەڕێز کاک یونس رۆژبەیانی
خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی ھەڤاڵی تێکۆشەر و ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتیمان، خوالێخۆشبوو (تاریق رۆژبەیانی)ی برای بەڕێزتان.
بەو بۆنە خەمناكەوە بەناوی خۆمان و ھەڤاڵانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتیمانەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و، ھاوڕێ و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو و، سەرجەم کادیر و ھەڤاڵانمان لە مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتیمان دەكەین و، ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
لەخودای گەورە داواکارین دوا ناخۆشی خانەوادەکەتان بێت و سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و، گیانی ھەڤاڵی کۆچکردویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات..
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان