Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 18:46 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

د. جەعفەر ئیمینکی: "پەیامەکەی سەرۆکی ھەرێم بەرھەمدار دەبێت... لەگەڵ سەدرییەکان نزیکین"
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- دوای سەردانی شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەغدا باس لە پێکھێنانی ھاوپەیمانییەکی گەورە لە عێراق دەکرێت، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتییش دەڵێت، ئێمە زۆر نزیکین لە زۆربەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق، بەڵام خاڵی ھاوبەشمان لەگەڵ سەدرییەکان زۆرە.

"ئێمەو سەدرییەکان لەیەکتر نزیکین"

د. جەعفەر ئیمینکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لەسەر ئاستی عێراق پارتی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ زۆربەی لایەنەکان ھەیە، بەڵام نزیکبوونەوەمان لەگەڵ سەدرییەکان زیاترە، چونکە پارتی لە زۆر ڕووەوە نزیکە لە سەدرییەکان، لەوانەش ئەوان سەقامگیرییەکی ڕێکخستنیان ھەیە، ئێمەیش بەھەمان شێوە، ئەوان مەرجەعی خۆیان ھەیە، پارتییش مەرجەعی خۆی ھەیە، ئەوە دەبێتە ھۆی ئەوەی زیاتر باوەڕی بەوە بدەین لەگەڵیان کۆ ببینەوە، بەغدا گۆڕەپانێکی کراوەیە بۆ ھەموو لایەنە سیاسییەکان و بۆ پارتییش کراوەیە، سەرکردە سیاسییەکانی عێراق لەگەڵ سەرکردەکانی پارتی ئەزموونێکی ھاوبەشیان ھەیە، چ لە سەردەمی پێشمەرگایەتی و، چ لە سەردەمی عێراقی نوێ، لەبەر ئەوە شتێکی نوێ نییە بۆ ئێمە سەردانی یەکتر بکەین، لەگەڵ حیکمەش ھەنگاوی باش نراون، لەگەڵ زۆربەی لایەنە سوننەکان لێکتێگەیشتنمان ھەیە."

"رێککەوتنی ئەمەریکاو عێراق رەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت"

ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "ئەمەریکا و عێراق چەندین خولی دانوستانیان ھەبووە لەبارەی کشانەوە ھێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق، لەبەر ئەوەش، ھەر ڕێککەوتنێک لە نێوان ئەمەریکا و عێراقدا بکرێت ھەرێمی کوردستانیش بەشێکە لەو ڕێککەوتنە، ڕێککەوتنی نێوان ئەمەریکا و عێراق ڕەنگدانەوەی نەرێنیی نابێت، چونکە ئەمەریکا بە دیراسەت دانوستان دەکات و عێراقیش تیمی خۆی ھەیە کە خاوەن ئەزموونن، ھەرکارێکیش بکرێت لە بەرژەوەندیی باڵای عێراق و ھەرێمی کوردستاندا دەبێت."

پەیوەست بە ڕاگەیاندنی ھاوپەیمانیی نێوان پارتی و لایەنە عێراقییەکان، د. جەعفەر ئیمینکی ئاشکرای کرد: "بەرەو ھاوپەیمانیی سیاسی دەچین، ئەویش دوای پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، بەر لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانیش ئەو نزیکبوونەوەیە لە چوارچێوەی لێکگەیشتن دادەڕێژرێت."

ئیمینکی ڕوونی کردەوە: "ڕەوشی عێراق ئاڵۆزە، لەبەر ئەوەش بە شێوەیەکی ڕەشبینی سەیری ڕەوشی عێراق دەکرێت، من بەپێچەوانەوە دەبینم، ھەندێ جار بەھۆی ئەجێندای ئیقلیمی ڕەوشی عێراق بە خراپ وێنا دەکرێت و نائومێدی دروست دەکرێت، بە دیدی من ڕاستە حکومەتی ئێستای عێراق توانای کەمە، بەڵام شایستەی ئەوەیە پاڵپشتی بکرێت، ھەرێمی کوردستانیش دەتوانێت لە ڕەوشی ئێستادا ھەوڵی باشکردنی ڕەوشەکە بدات، ئێمە بەردەوام فاکتەری چاکردنی ڕەوشی عێراقین، پێویستە ڕەوشی عێراق سەقامگیر بێت تا ھەرێمی کوردستانیش سەقاگیری بە خۆیەوە ببینێت."

لەبارەی پشکی بودجەی ھەرێمی کوردستانەوە د. جەعفەر ئیمینکی گوتی: "ھەندێ لایەن نایانەوێت بەشەبودجەی ھەرێمی کوردستان ڕەوانە بکرێت، بەڵام ئەگەر بە ڕێژە سەیری بکەین، ئەوانەی دژی بەشەبودجەی ھەرێمی کوردستانن ڕێژەیەکی زۆر نین، بەردەوام ھەندێ لایەن ھەڕەشە دەکەن، بەڵام لە کۆتاییدا بودجەش پەسەند دەکرێت، بابەت تەنیا بودجە نییە، دەبێت حکومەتێکی بەھێز لە بەغدا ھەبێت بۆ جێبەجێکردنی بودجە، ھەندێ میلیشیات پەیدا بوون کە ھەموویان بۆ تێکدانی ڕەوشەکەن."

"پەیامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئەنجامی دەبێت"

لەبارەی بانگەوازی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان ئیمینکی دەڵێت: "بە دیدی من بانگەوازەکەی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی بەرھەمدار دەبێت، لەبەر ئەوەی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان چەترێکی نیشتمانیی گەورە و کاریگەرە، ھەموو کاتیش ئەو ڕۆڵەی بینیوە، بانگەوازەکەی نێچیرڤان بارزانی شتێکی نوێ نییە، چونکە باوەڕی بەڕێزیانە و بەردەوام نەریتی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانە و تا ئێستا لەسەری ڕۆیشتووە، پێگەی سەرۆکایەتیی ھەرێم ئەو باوەڕەی لای ھەموو لایەنە سیاسییەکان پەیدا کردووە کە ھەرێمی کوردستان ڕۆڵی ھەبێت و ھەموو لایەنە سیاسییەکان لە دەوری سەرۆکایەتیی ھەرێم ھەڵوێستی ھاوبەش لەبارەی پرسە ناوخۆییەکان و پرسە عێراقی و ھەرێمایەتییەکان وەربگرن."

ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی زیاتر ئاماژەی دا: "پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی ئەنجامی دەبێت و ھەر لە بەردەوامیی ئەو پەیامە گەشبینییەی سەرۆکی ھەرێم و ھەوڵی ئیجابی بۆ ڕێکخستنەوەی نێوماڵی کورد ھەنگاوی باشن بەرەو تەبایی و یەکگرتن، ئامادەکاری دەکرێت بۆ کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان، بەڵام ئاگاداری وردەکاریەکان نیم، ھەموو کات نێچیرڤان بارزانی خۆی لەسەر ئامادەکاریی ئەو جۆرە کۆبوونەوانە دەوەستێت بۆ ئەوەی ئامادەکاری باش بکرێت و ئەنجامی باشی ھەبێت."

"پارتی تەحەدای قەدەر ناکات"

پەیوەست بە دواخستنی کۆنگرەی پارتی د. جەعفەر ئێمنکی گوتی: "ڕاگەیاندنی وادەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی پارتیمان لەسەر زاری ھەڤاڵ فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی بووە، لەبەر ئەوەش، هەر لەسەر زاری بەڕێزیان ئەگەر شتێک لەبارەی دواخستنی وادەی کۆنگرە هەبێت، ڕادەگەیەنرێت، ئەگەر ڕەوشی کۆرۆنا بەرەو باشتر بچێت ئەوە ڕۆژی ٢٦ی گۆلان کۆنگرە بەڕێوە دەچێت، بەڵام ئەگەر خوا نەخواستە ڕەوشەکە بەرەو دژواری چوو ئەوە بڕیاری دیکە دەدرێت، چونکە پارتی تەحەدای قەدەر ناکەت، مانگی نیسانی داھاتوو ڕەوشەکە دیار دەبێت لە ڕووی تەندروستییەوە بەرچاوڕوونیمان دەبێت."


قائید میرۆ
 




دوایین هەواڵەکان

بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت و دەشڵێ، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 
"بابەتی لادانی سفرەکانی سەر دیناری عێراق کاتی زۆری پێویستە"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:37

بەغدا -KDP.info-  ئەندامێکی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لادانی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی ھەنگاوێکی باشە و کاریگەری زۆر دەبێت لەسەر دراوی عێراقی، بەڵام بابەتێکی ئاسانیش نییە.

 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە قەداسەتی پاتریاكی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لەجیهان و مەترانەكانی (كۆمەڵەی پیرۆز) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:36

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی پێنجشەممە 25ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە قەداسەتی پاتریاك مارئاوای سێیەم پاتریاكی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لە جیهان و مەترانەكانی (كۆمەڵەی پیرۆز)ـی كرد.

 
پرۆفیسۆر خەلیل ئیسماعیل: ھەڵبژاردن بەبێ پارتی عاقیبەتی باش نابێت"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 15:04:43

ھەولێر-KDP.info- مامۆستایەکی زانکۆ دەڵێت، نزیکبوونەوە لەنێوان لایەنەکان بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن  و نەرمی نواندن بەرامبەر  مەرجەکانی پارتی ھەیە..دەشڵێت، ھەڵبژاردن بەبێ پارتی دەکرێت، بەڵام عاقیبەتی باش نابێت و پرۆسەی حوکمڕانی شەلەل دەبێت.

 
پەدەکەسە: چاوەڕوانبن ھێزی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بارەگاکانمان دەپارێزێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 15:04:16

ھەولێر-KDP.info-  كارزانی سه‌باح هه‌ورانی، رۆژنامه‌نووس راپۆرتێكی ئاماده‌ كردووه‌ تێیدا هاتووە: باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ سووریا سه‌ركۆنه‌ی سووتاندنی باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا له‌ شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان كرد و سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌و حزبه‌ زانیاری نوێ ده‌خاته‌روو.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact