Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 20 APR 2024 11:55 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەروێز ڕەحیم:یاسای نوێیی هەڵبژاردنەکانی عێڕاق لەناوچە کێشە لەسەرەکان لە بەرژەوەندی کورد نابێت
| KDP.info


هەولێرـ KDP.infoـ دەوترێت یاسا لە بەرژەوەندی ئەو کەسانەدایە کە دەینووسنەوە ، ئەگەر ئەمە بکەینە دەروازەیەک بۆ خوێندنەوەیەکی یاسای نوێی هەڵبژاردنی عێراق، دەبێ بیر لەوە بکەینەوە ئەم یاسایە لە بەرژەوەندی کێدایە، مامۆستای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دەڵێت،کورد کێشەیەکی ئەوتۆی نابێت، بەڵام لەراستیدا بۆ کورد باشترین بژاردە ئەوە بوو کە هەموو عێراق یەک بازنە بێت، چونکە ئەو کاتە لە ئەو ناوچە و قەزایانەی کە کوردی بەسەردا دابەشکراوە یاخود کوردی لێ نیشتەجێیە دەنگی کورد بەفێرۆ نەدەچوو و لەهەموو عێراق دەنگی کورد بۆ پاڵێوراوەکانی دەچوو.

یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق و ئالنگارییەکانی بەردەم هەرێمی کوردستان چین لە یاسای نوێیی هەڵبژاردنی عێڕاق پەیوەست بەمە، د. پەرویز رەحیم قادر، مامۆستای بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دیپلۆماسی لە زانکۆی سەلاحەدین، بە ماڵپەڕیی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: " لە ژێر گوشاری خۆپێشاندەران لە عێراق لە ۲۹ـی 12ـی ساڵی 2019، پەرلەمانی عێراق یاسای هەڵبژاردنی پەسندکردووە، کە لە 50 ماددە پێکهاتووە، بەڵام هێشتا یاسایەکە نەچووەتە بواری جێبەجێكردن ‌و جێبەجێبوونیشی لەلایەن پەرلەمانەوە مەرجداركرابوو بە پەسەندكردنی پاشكۆیەك كە بۆ یاساكە دانرابوو کە تایبەت بوو بە چۆنیەتی دابەشكردنی پارێزگاكانی عێراق بەسەر بازنەكانی هەڵبژاردن‌ و كورسییەكانی پەرلەماندا یاخود ئەوەی کە بە چارەسەرکردنی کێشەی بازنەکانی هەڵبژاردن لە ماددەی 15ـی یاسای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق ناسراوە.
مەبەستی سەرەکی خۆپێشاندەرانیش لە گۆڕینی یاسای هەڵبژاردنەکان ئەوە بوو کە چیتر پارتەکانی ئێستای دەسەڵاتدار نەتوانن بەشێوەی لیست و لەسەر بنەمای یەک بازنەیی هەر پارێزگایەک هەموو دەنگەکان بۆخۆیان ببەنەوە. چونکە بەپێی ئەم یاسایەی ئێستا ئەو کەسەی دەبێتە خاوەن کورسی پەرلەمان پێویستی بەوەیە تەنها بەرزترین دەنگ لەو بازنەیە بەدەست بھێنێت، نەوەکوو ئەوەی ئێستاکە بە دەنگی زۆرینەی رەها ٥٠+١ کورسی پەرلەمانی بەدەست بھێنێت."

پەیوەست بەوەی ئایا کورد زیاندمەند دەبێت لەم یاساییە نوێییەی هەڵبژاردنی عێڕاق،ئەو مامۆستایەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، گووتی: "ئەوەی کە جێگەی تێبینی و سەرەنجە ئەوەیە ھەتاکوو ئێستا لە پاش رووخانی رژێمی بەعس لە عێراقدا سەرژمێری نوێ نەکراوە کە بەپێی ئەو سەرژمێرییە بتواندرێت بەپێی رێژەی دانیشتوانی قەزا و ناحییەکان کورسییەکانی پەرلەمان بەسەر بازنەکانی هەڵبژاردندا دابەش بکرێت. جگە لەوەش، لەسەر چۆنییەتی ئەو دابەشکردنەی بازنەکانی هەڵبژاردن ناکۆکی هەیە. هەرچەندە لە سێ پارێزگای هەولێر و دهۆک و سلێمانی(لەم یاسایەدا هەڵەبجە بە پارێزگا هەژمار نەکراوە) کورد کێشەیەکی ئەوتۆی نابێت، بەڵام لەراستیدا بۆ کورد باشترین بژار ئەوە بوو کە هەموو عێراق یەک بازنە بێت، چونکە ئەو کاتە لە ئەو ناوچە و قەزایانەی کە کوردی بەسەردا دابەشکراوە یاخود کوردی لێ نیشتەجێیە دەنگی کورد بەفێرۆ نەدەچوو و لەهەموو عێراق دەنگی کورد بۆ پاڵێوراوەکانی دەچوو. بەڵام لەئێستادا زیانمەندی سەرەکی کورد دەبێت بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، چونکە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بەهۆی سیاسەتی تەعریب و بەزۆر راگواستن و گۆڕینی دیموگرافیای ئەو ناوچانە و تەنانەت بەهۆی ئەو سیاسەتە سەربازییەی لەپاش ١٦ی ئۆکتۆبەر لەو ناوچانە گیراوەتەبەر، ئەگەری زۆرە بەهۆی جێبەجێنەکردنی مادەی ١٤٠ (بۆ نموونە قەزای شنگال و تەلەعفەر و تەلكێف و شێخان و عەقره و حەمدانیە و مەخموور و ناحیەی قەحتانیە لە پارێزگای نەینەوا، پارێزگای کەرکووک بە هەر چوار قەزاکەیەوە، قەزای ناوەندی کەرکووک و دوبز و حەویجە و داقوق، قەزای دوزخورماتوو لە پارێزگای سەڵاحەدین، هەروەها قەزاکانی کفری و خانەقین و ناحیەی مەندەلی لە پارێزگای دیالە) و هەروەها لە ناروونی سنووری جوگرافیایی قەزا و ناحییەکان و نەبوونی سەرژمێرییەکی دروست کەڵک وەربگیرێت کە بەپێی بەرژەوەندیی پێکهاتەکانی تر بازنەکان دابەش بکرێن.
بەم واتایە کە قەزا و ناحییە کوردستانییەکان بخریێە سەر ئەو قەزا و ناحیانەی کە پێکهاتەکانی تر وەکوو عەرەب و تورکمان زۆرینەن و بەوپێیەی کە هەم دەنگی کورد پەرت دەکرێت و هەمیش بۆ بەدەستهێنانی کورسی پەرلەمانی پێویستی بە زۆرینەی رێژەیی هەیە نەک ڕەها، ئەوە کورد لەو ناوچانە نوێنەری نابێت و ئەمەش کاریگەری لەسەر داهاتووی هاوسەنگی هێز لەوناچانە لەرووی یاسایی و سیاسییەوە دەبێت و پاشان لە پەرلەمانی عێراقیش ژمارە و کۆی گشتی کورسیی نوێنەرانی کورد دادەبەزێت."

ڕەحێم، گوتیشی: "لێرەوە هەم لەرووی یاسایی و هەمیش لەرووی سیاسی و نەتەوەییەوە پێگەی کورد لاواز دەبێت و کاریگەری لەسەر دەستەبەرکردنی مافەکانی کورد لەعێراق و نوێنەرایەتیکردنی پرسی کورد لە عێراق دەبێت. تەنانەت بۆ دروستکردنی کابینەی حکومەت و گرێدانی هاوپەیمانییەتی بۆ لێسەندنەوەی متمانەش لە کابینەی حکومەت پێگەی کوردی  لاواز دەبێت، چونکە بەپێی ئەم یاسایە ئەو لایەنەی کە زۆرترین دەنگی هێناوەتەوە دەتوانێت رابسپێردرێت و کابینە پێکبێنێت، نەک گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی کە لە هاوپەیمانی پێکهاتووە. ئەمەش بۆ ئەوەی کە پارتەکان نەتوانن بەپێکهێنانی هاوپەیمانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی دروستبکەن و پاشان بە رێککەوتن لەسەر دابەشکردنی پۆست و دەسکەوتەکان(وەکوو رابردوو) حکومەت پێکبێنن و ئەو لایەنەی کە زۆرترین دەنگی هێناوەتەوە بخرێتە پەراوێزە و بەم پێیە دەنگی گەل پشتگوێ بخرێت.

بەگشتی ئەم یاسایە دەرفەت دەداتە بەغدا کە لە ناوچەکوردستانییەکانی دەرەەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بەپێی ئەم یاسایە بازنەکان دابەش بکات و ببیتە ئەمری واقع و پاشان کێشەیەک بخرێتە سەر کێشەکانی ئەو ناوچانە بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخیان. "

پەروێز ڕەحیم، ڕوونتر دەڵێت: "خۆپێشاندەران مەبەستیان ئەوە بوو کە بەم سیستەمە هەڵبژادنە چیتر پارتە دەسەڵاتدار و گەورەکانی ئێستا نەتوانن بەکاندیدکردنی کەس یەکەم یاخود ناسراوترینیان دەنگ کۆ بکەنەوە و ئەو دەنگە بۆ هەموو لیستەکە بچێت و بەم پێیە کەسانی سەربەخۆ نەتوانن دەنگ بەدەستبێنن. بەڵام لەلایەکی تریشەوە، مەترسییەکی تری ئەم سیستەمی هەڵبژاردن (مادە ١٥ بڕگەی دووەم)ئەوەیە کە کەسانی پسپۆر و شارەزا بەهۆی ئەوە کە سیستەمی هەڵبژاردن تاكەكەسیی (فەردی)یە، خۆیان نەپاڵێون یاخود لەلایەن پارتەکانەوە کاندید نەکرێن، چونکە ئەگەری ئەوە هەیە لەو بازنەیە بەهۆی بوونی کەسانی تری دەسترۆیشتوو دەنگ نەهێننەوە و بەم پێیەش پارتە سیاسییەکان کاندیدیان نەکەن، ئەمەش ئاستی نوێنەرایەتی و پسپۆڕی لاواز دەکات."

فایزە کۆیی
 




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی پەروەردە بۆ قوتابیان و خوێندكاران: دووربن لەو فریودانانە

SATURDAY, 20 APRIL 2024 11:04:15

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی پەروەردە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، لەڕێی چەند پەیج و ئەكاونتێكەوە قوتابیان فریو دەدرێن، بۆیە لەگەڵ ئاسایش هاوئاهەنگی دەكرێ‌ بۆ رووبەڕووبوونەوەی تاوانكاری لەو شێوەیە.

 
وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact