Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 1 APR 2020 18:25 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

عادل عه‌بدولمه‌هدی: ئه‌و ڕه‌فتاره‌ نا به‌رپرسانه‌ عێراق ده‌كه‌نه‌ گۆڕه‌پانی جه‌نگ
| KDP.info


به‌غدا-KDP.info- دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مشه‌و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا له‌لایه‌ن سه‌رچاوه‌یه‌كی نادیاره‌وه‌ به‌ مووشه‌ك كرایه‌ ئامانج، عادل عه‌بدولمه‌هدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی راگه‌یاند و تێیدا نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه‌ راگه‌یاند.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، "جارێكی دیكه‌ ده‌ستدرێژی كرایه‌ سه‌ر دیپلۆماسیه‌تی بیانی و به‌ ژماره‌یه‌ك مووشه‌كی كاتیۆشا هێرش كرایه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا".

هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه‌ به‌رده‌وامی ئه‌و جۆره‌ كرده‌وانه‌ی به‌ده‌ر له‌ یاسا ئیدانه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ ده‌بنه‌ هۆی لاوازكردنی ده‌وڵه‌ت و زیانگه‌یاندن به‌ سه‌روه‌رییه‌كه‌ی و حورمه‌تی نوێنه‌رایه‌تییه‌ دیپلۆماسییه‌كان له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی".

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌: "ئێمه‌ فه‌رمانمان به‌ هێزه‌كانمان كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بڵاوببنه‌وه‌ و هه‌وڵه‌كانیان بۆ پشكنین و رێگریكردن له‌و ده‌ستدرێژیانه‌ چڕ بكه‌نه‌وه‌ و هه‌وڵ بۆ ده‌ستگیركردنی هێرشبه‌ران بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سزاكانیان له‌ دادگا وه‌رگرن".

عه‌بدولمه‌هدی دووپاتی ده‌كاته‌وه‌، "به‌رده‌وامی ئه‌و جۆره‌ ره‌فتاره‌ تاكلایه‌ن و نا به‌رپرسانه‌، كه‌ ده‌ره‌نجامی خراپ و نه‌رێنییان بۆ عێراق ده‌بێت و زیان به‌ به‌رژه‌وه‌ندی باڵای وڵات و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دۆست ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها ده‌بنه‌ هۆی ئه‌وه‌ كه‌ عێراق ببێته‌ گۆڕه‌پانی جه‌نگ، به‌ تایبه‌ت له‌و قۆناغه‌دا، كه‌ حكوومه‌ت ده‌ستی به‌ جێبه‌جێكردنی رێكاری جێبه‌جێكردنی بڕیاری په‌رله‌مان بۆ ده‌رچوونی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ وڵات كردووه‌".

جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، "هه‌ر بۆیه‌ حكوومه‌ت دووپاتی ده‌كاته‌وه‌، كه‌ پابه‌ند ده‌بێت به‌ پاراستنی سه‌رجه‌م نوێنه‌رایه‌تییه‌ دیپلۆماسییه‌كان و به‌گوێره‌ی یاسا رێوشوێنی پێویست بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌گرێته‌به‌ر و به‌ هه‌موو توانایه‌كی به‌رپرسیارانه‌ش هه‌وڵ بۆ ئاشكراكردنی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كرده‌وانه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆ، كه‌ ده‌یانه‌وێت عێراق به‌ره‌و دۆخێك ببه‌ن، كه‌ هیچ كه‌سێك ئیره‌یی پێنه‌بات".




دوایین هەواڵەکان

دواین زانیاری دەربارەی شارۆچکەی خەلیفان

WEDNESDAY, 01 APRIL 2020 17:04:42

خەلیفان -KDP.info-بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفان دەڵێت، ڕەوشی کەرەنتیەکردنی شارۆچکەی خەلیفان بەردەوامە و ئەمڕۆ سێیەم ڕۆژی تێپەڕاندووە و ھاووڵاتیان بە شێوەیەکی زۆر باش پابەندی ڕێنماییەکانن. ئەو سوپاسی خۆڕاگریی ھاووڵاتیان دەکات و دەربارەی مووچەخۆرانیش دەڵێت، بە ھاوکاریی گەنجینەی سۆران مووچە بە شێوەی دیلێڤەری دابەش دەکرێت.

 

حکوومەت ھاوکاریی کارگەکان دەکات "

WEDNESDAY, 01 APRIL 2020 16:04:44

دهۆک-KDP.info-   ڕەوشی دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەریی نەبووە لەسەر کارگەکانی ھەرێمی کوردستان و بەشێک لەو کارگانەش کە تایبەتن بە بەرھەمھێنانی ماددەی پاککەرەوە، بەرھەمیان زیادی کردووە. سەرۆکی ژووری پیشەسازی و بازرگانیی دھۆکیش دەڵێ، حکوومەت ھاوکارە لەگەڵ کارگەکان.

 

كەركووك.. لە كۆڵان و شەقامەكانی زبڵ و خاشاك كەڵەكە بووە

WEDNESDAY, 01 APRIL 2020 13:04:31

كەركووك-KDP.info- ئیدارەیەكی بێباك و گەندەڵ لە پاش 16ـی ئۆكتۆبەری 2017 حكومڕانیی كەركووك دەكات، كە دەیان مەلەفی گەندەڵییان لەسەرە، بە هۆی گەندەڵی لە گرێبەستی هەڵگرتنەوەی زبڵ و خاشاكیش، ئێستا زبڵ شاری كەركووكی تەنیوە، هاووڵاتیانیش دەڵێن، مەترسی لەسەر ژیانمان دروست بووە، هەروەها ئەندامێكی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگاكەش ئاماژە دەدات، گەندەڵی سەرتاپای شاری تەنیوە و هاووڵاتیان ئازادییان نییە دەنگ هەڵبڕن.

 
سبەی وەزیری تەندروستی و پارێزگای ھەولێر لە سۆران دەبن

WEDNESDAY, 01 APRIL 2020 13:04:08

سۆران-KDP.info- بڕیار وایە سبەینێ  لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی و پارێزگای ھەولێر و لایەنە پەیوەندیدارەكان، تاقیگەیەكی تایبەت بە دەستنیشانكردنی نەخۆشیی كۆڤید ١٩ بە ھاوكاریی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سۆران و زانكۆی سۆران بكرێتەوە، بۆ ئەوەی چیتر پێویست نەكات پشكنینەكان بۆ ھەولێر رەوانە بكرێن.

 
پەرلەمانی كوردستان: پشتگیریی بڕیارەكەی سەرۆكی حكوومەت دەكەین

WEDNESDAY, 01 APRIL 2020 13:04:58

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان، پاڵپشتی لە بڕیاری سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەكات بۆ دەركردنی لێبووردنی تایبەت و دەڵێ، لێبووردنەكە ھەنگاوێكی باشە لە ئێستادا و ھەر ئازادكردنێكیش بە مەرج دەبێت.

 


 
© 2020 Kurdistan Democratic Party, KDP