Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 23 NOV 2020 20:01 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

مەحموود محەمەد و کونسووڵی ئەمەریکا پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتیان تاوتوو کرد
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  گوتەبێژ و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەحموود محەمەد لە دیداریدا لەگەڵ کونسووڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان، پێوەست بە کابینەی نوێی حکوومەت رایگەیاند کە هەوڵەکان  ئاستێکی زۆرباشیان بەخۆوە بینیوە و تەنیا مەسەلەی کاتە بۆ راگەیاندنی حکوومەتێکی بەهێز لەپێناو خزمەتکردنی خەڵک و هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ، یەکشەممە، ٢٤ی٣ی٢٠١٩  مەحموود محەمەد گوتەبێژ و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە بارەگای  مەکتەبی سیاسی لە پیرمام،  پێشوازی لە  شاندی کونسووڵخانەی گشتیی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد، کە پێکهاتبوون لە ستیڤن فەیگن کونسووڵی گشتی و سیلڤیا ئیلیزیا بەرپرسی بەشی سیاسی و ئابووری کونسووڵخانە.

لە دیدارەکەدا باس لە پێشوەچوونی پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم کرا، لای خۆیەوە کونسووڵی ئەمریکا جەختی کردەوە لەسەر گرینگی پێکهێنانی کابینەی نوێ، لەبەرامبەردا مەحموود محەمەد سوپاسی هاوخەمی کونسووڵخانەو حکوومەتی ئەمریکای کرد و روونی کردەوە کە هەوڵەکان  ئاستێکی زۆرباشیان بەخۆوە دیوە و تەنیا مەسەلەی کاتە بۆ راگەیاندنی حکوومەتێکی بەهێز لەپێناو خزمەتکردنی خەڵک و هەرێمی کوردستان.

هەر لە دیدارەکەدا باسی چارەکردنی گرفتەکانی نێوان پارتە جیاوازەکانی هەرێم کرا و مەحموود محەمەد روونی کردەوە پێداگرتنی پارتی بۆ بونیادنانی حکوومەتیکی بەتوانا و هاوبەش ئەو راستییە دەردەخات کە پارتی باوەڕی تەواوی بەوە هەیە کە لایەنەکان دەبێت رۆڵی کارای خۆیان ببینن لە بەڕێوەبردنی هەرێمەکە کە ئەمەش لەسۆنگەی باوەڕبوونمان بە هاونیشتمانیەتی ھەموو ھێز و لایەنەکان دێت.

لە لایەکی ترەوە دۆخی نێوان بەغداو هەرێم تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو فەیگن خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەو نزیکبوونەوەی کە پەیوەندییەکانی هەردوولا  بە خۆیانەوە بینیوە و ئومێدیشی خواست کە هەردوولا هەوڵی زیاتر بدەن بۆ باشترکردنی دۆخەکەو چاکترکردنی دۆخی هاوڵاتیان و سەقامگیری وڵات.




دوایین هەواڵەکان

''پۆلیسی فیدراڵیی عێراقی ڕیگە نادات پەکەکە قاچاخچێتی لە شنگال بکات''

MONDAY, 23 NOVEMBER 2020 16:11:05

شنگال-KDP.info-  سەرچاوەیەک لە قەزای شنگال ڕایگەیاند، دوو لیوای سوپای عێراق لەسەر سنووری عێراق و سووریا نیشتەجێ کراوان.

 

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە سوید دامەزرا

MONDAY, 23 NOVEMBER 2020 16:11:45

ستۆکهۆڵم-KDP.info- لە ڕۆژی ٢١ی ١١ی ٢٠٢٠دا لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید ناوەندی ڕەوەندی کورد دامەزرێنرا.

 
پەرلەمانی كوردستان دیاردەی كۆچی گەنجان تاوتوێ دەكات

MONDAY, 23 NOVEMBER 2020 13:11:43

هەولێر-KDP.info- پەرلەمانی كوردستان رۆژی چوارشەممە 25/11/2020 كۆدەبێتەوە،و یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە گفتوگۆكردنە لەبارەی راپۆرتی لیژنەی رەوەندی كوردستانی سەبارەت بە كۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات.

دارا جەلیل خەیات بۆ KDP: كۆنفڕانسی ئابووریی ھەرێم، گرنگیدانی ئەمەریكایە بە كوردستان

MONDAY, 23 NOVEMBER 2020 12:11:34

ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی ژووری بازرگانیی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، سازدانی كۆنفڕانسی "ئابووریی ھەرێمی كوردستان دوای كۆرۆنا" بە بەشداریی سەرۆكی حكوومەت، بایەخی زۆری ھەیە و دەبێتە ھۆی ئەوەی كۆمپانیای زیاتری ئەمەریكا بێنە ھەرێم و، گرنگیدانی ئەمەریكاشە بە ھەرێمی كوردستان.

ئاگرین عەبدوڵڵا: 80%ی پڕۆژەی جووتسایدی كەلار-كفری تەواو بووە

MONDAY, 23 NOVEMBER 2020 11:11:52

گەرمیان-KDP.info- حكوومەتی هەرێمی كوردستان پڕۆژەی جووتسایدی كەلار – كفری خستووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و 80%ی كارەكانی كۆتایی هاتووە، بەرپرسانی كۆمپانیای جێبەجێكاریش دەڵێن، كارەكانی پڕۆژەكە ڕادەگرن گەر پارەیان بۆ خەرج نەكرێت، بەڵام بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە جەخت دەكاتەوە، هەموو هەوڵێك دەدەن پارە بۆ پڕۆژەكە خەرج بكرێت.



 
© 2020 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact