Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 15 SEP 2026 09:26 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕاوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی فیدڕاڵ بۆ KDP.info باسی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی ده‌كات
| KDP.info


به‌غدا-KDP.info- ڕاوێژكاری ئابووری سه‌رۆكوه‌زیرانی فیدڕاڵ باسی قه‌یرانی دارایی له‌ عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت "چه‌ند ڕێگه‌یه‌ك دانراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی چاره‌سه‌ر بكرێت، تاوه‌كو ئه‌و گرفته‌ی هه‌یه‌ بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت چاره‌سه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام له‌و ڕێگایانه‌ی دانراون له‌پێشینه‌یان دابینكردنی مووچه‌یه‌."

د.مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، ڕاوێژكاری ئابووری سه‌رۆكوه‌زیرانی فیدڕاڵ، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "قه‌یرانی دارایی له‌ عێراق به‌هۆی داخستنی گه‌روی هورمز دروست بووه‌، چونکە عێراق بۆ لە 90%ی داهات پشت به‌ نه‌وت ده‌به‌ستێت، بۆیه‌ له‌ 28ی شوبات تا ئێستا عێراق پشت به‌ داهاته‌ سه‌ره‌كییه‌كان ده‌به‌ستێت، كه‌ پێش دروستبوونی شه‌ڕ به‌ده‌ستی هێناوه‌، داهاتی نانه‌وتی و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌ حكوومه‌ت دراوه‌ له‌ یاسای ژماره‌ 6ی ساڵی 2019، وه‌زیری دارایی ده‌توانێت ئه‌و داهاتانه‌ به‌كار بێنێت، كه‌ لای هه‌ندێك داموده‌زگای حكوومه‌ت ماوه‌ بۆ كاری پێویست و له‌ناكاو."
دكتۆر مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د گوتیشی "پڕۆژه‌یاسایه‌ك له‌ په‌رله‌مان هه‌یه‌، به‌ناوی یاسای قه‌رز و ڕێگه‌پێدان، ده‌توانرێت به‌پێی یاساكه‌ قه‌رزی ده‌ره‌كی بكرێت بۆ پشتگیری له‌ خه‌رجی بودجه‌ و پاره‌یه‌ یه‌ده‌گی بانكی ناوه‌ندی هه‌یه‌، كه‌ له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانرێت سیوله‌ زیادبێت، كاتێك كه‌ داوای دۆلار ده‌كرێت له‌ ده‌ره‌وه‌ و بازرگانی پێوە ده‌كرێت له‌گه‌ڵ وڵاتان، بۆیه‌ تا ئێستا دیار نیه‌ بڕی قه‌رزه‌كه‌ چه‌نده‌، به‌پێی كات و چاره‌سه‌ری قه‌یرانی دارایی بڕه‌كه‌ دیاری ده‌كرێت."
له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2027، ئه‌و ڕاوێژكاره‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گوتی  "سنوورێك بۆ خه‌رجییه‌كانی به‌كاربردن، وه‌به‌رهێنان، خه‌رجی سیادی دادەنرێت، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، خانه‌نشینان و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ كاره‌ پێشینه‌كانی حكوومه‌ت ده‌بن، بۆ خه‌رجی وه‌به‌رهێنانیش گرنگی به‌ كه‌رتی كاره‌با و شاره‌وانییه‌كان ده‌درێت و سودی لێ وه‌رده‌گرن، بۆیه‌ به‌رمیلێك نه‌وت له‌سه‌ر 60 دۆلار حیساب ده‌كرێت له‌ بودجه‌ی ساڵی داهاتوو، بۆ كورت هێنانیش پشت به‌ بودجه‌ی ساڵی 2025 ده‌به‌سرێت."

بڵند ئیبراهیم  




دوایین هەواڵەکان

لیوا تاریق وردەکاریی پڕۆژەی چاکسازی و نوێکردنەوەی پۆلیسی خستەڕوو

MONDAY, 14 SEPTEMBER 2026 21:09:00

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پڕۆژەی چاکسازی و نوێکردنەوەی پۆلیسی ھەرێم لەسەر بنەمای ٢٠ خاڵی سەرەکی داڕێژراوە و ئامانج لێی ڕێکخستنەوەی پۆلیسە لەسەر سیستەمێکی سەردەمیانە.

 
لقی ٢١ پانێڵێکی زانستی لەسەر ڕەھەندەکانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول ساز کرد

MONDAY, 14 SEPTEMBER 2026 20:09:00

سلێمانی-KDP.info- لە درێژەی چالاکییەکانیدا، لقی ٢١ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھۆڵی بۆنەکانی لق، لە ساڵیادی ھەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا، پانێڵێکی زانستی و فکریی بە ناونیشانی (شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، وەرچەرخانی ستراتیژیی سیاسی و نەتەوەیی کورد) بەڕێوە برد.

 
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ كاربه‌ڕێكه‌رى نوێى باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ده‌كات

MONDAY, 14 SEPTEMBER 2026 15:09:10

ھەولێر-KDP. info-  نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2026/9/14، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز باڵیۆز ستیڤن فه‌یگن، كاربه‌ڕێكه‌رى نوێى كاروباری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، پیرۆزبایی‌ لێكرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ ئه‌ركه‌ نوێیەکەیدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها ئامادەییی تەواوی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانى و سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات کردەوە.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

MONDAY, 14 SEPTEMBER 2026 14:09:45

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی دووشەممە 14ی ئەیلوولی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆز ستیڤ فەیگن هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا دەکات

MONDAY, 14 SEPTEMBER 2026 13:09:02

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە، 9/14، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە باڵیۆز ستیڤ فەیگن، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact