Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 16 SEP 2026 18:30 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سکرتێری قوتابیان و لاوان بۆ KDP.info: پێشبینی دەکەین ٨٠ هەزار گەنج بەشداری چالاکییەکانمان بکەن
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی لاوانەوە، شڤان مەحموود، سکرتێری یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، ماوەی هەفتەیەکە بەردەوامن لە ئەنجامدانی کۆمەڵێک کۆڕ، فێستیڤاڵ و چالاکیی جۆراوجۆر لە هەموو شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی خزمەتکردن و بەهێزکردنی تواناکانی گەنجان.

سکرتێری یەکێتیی قوتابیان و لاوان، لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دیارترین چالاکییەکانی خستەڕوو و گوتی، "بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵێک لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە هەولێر، ڕێکخستنی دیداری لاوان لە شێخان و ڕاگەیاندنی خولی پیشەیی و بەهێزکردنی توانا لە زانکۆی سەلاحەدین، ئەنجامدانی فێستیڤاڵی مەلەوانی لە قەزای بەردەڕەش (کۆمەڵگەی بەنێنان) و خولی وەرزشیی بەردەوام لە ناوچە جیاوازەکان و ڕێکخستنی فێستیڤاڵێکی شاخڕەوی و وەرزشی لە ڕۆژی ١٨ی ئاب لە بەردەم ئەشکەوتی هەزارمێرد لە سلێمانی.

شڤان مەحموود جەختی لەوە کردەوە کە پێشبینی دەکرێت نزیکەی ٨٠ هەزار گەنج و لاو بەشداری لەم چالاکییانەدا بکەن. ئاماژەی بەوەش کرد کە ستراتیژی سەرەکیی ڕێکخراوەکەیان بریتییە لە بەهێزکردنی توانای گەنجان لە ڕووی زانستی، جەستەیی و هونه‌رییەوە.

لەنێو بەرنامەکانی ئایندەماندا، لە ئێستادا خەریکی پڕۆژەی بەدیجیتاڵکردنی وەرزشین لە هەرێمی کوردستان، کە خزمەتێکی گەورە بە وەرزشوانان و گەنجانمان دەگەیەنێت.

 

بڵند ئیبراهیم




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین لە هەولێر دەکات

WEDNESDAY, 16 SEPTEMBER 2026 18:09:25

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی چوارشەممە 16ی ئەیلوولی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز لیۆ جوون کونسوڵی گشتیی چین لە هەولێر کرد.

سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش: پرۆسەکە کاریگەری لەسەر بەهێزکردنی کارەکانی پۆلیس دەبێت

WEDNESDAY, 16 SEPTEMBER 2026 17:09:44

هه‌ولێر -KDP.info- گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌رێم ده‌ڵێ "پرۆسه‌ی ڕیفۆرم و چاكسازی له‌ هێزه‌كانی ناوخۆ به‌رگری شارستانیش ده‌گرێته‌وه‌، پرۆسه‌كه‌ دوای ته‌واوبوونی كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاره‌كانی پۆلیس ده‌بێت."

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق دەکات

WEDNESDAY, 16 SEPTEMBER 2026 17:09:00

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی چوارشەممە 16ی ئەیلوولی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کرد.

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی شانشینی تایلاند لە ئوردن و عێراق دەکات

WEDNESDAY, 16 SEPTEMBER 2026 17:09:15

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 9/16، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جیراپۆن جیرامپایکوول باڵیۆزی شانشینی تایلاند لە ئوردن و عێراق کرد.

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێمن هەورامی دەکات

WEDNESDAY, 16 SEPTEMBER 2026 15:09:37

ھەولێر-KDP. info-  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پیرمام، بەشداریی لە پرسەی خوالێخۆشبوو شەوبۆ عەبدوڵڵا هەورامی دایکی هێمن هەورامی کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact